نێودەوڵەتی

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تاوتوێی ململانێکانی قەرەباغ دەکات

شكۆی كوردستان-

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا داوایان لە ئەرمینیا و ئازەربایجان کرد ڕێز لە ئاگربەستە نوێیەکە بگرن کە لە قەرەباغ ڕێکەوتوون لەسەری.

لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا کە لەلایەن هەریەک لە فەڕەنسا و ڕوسیا و ئەمەریکاوە داواکرا ئەندامانی ئەنجومەنەکە دووبارە جەختیان لە داواکانی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش کردەوە بۆ ڕێزگرتن لەو ” ئاگربەستە مرۆییەی ” کە دەبوو ڕۆژی یەکشەممە جێبەجێ بکرایە.

دیبلۆماتکارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بە فرانس پرێسی وت ” هەمووان ئاماژەیان بە هەمان بۆچووندا، ڕەوشەکە خراپە و پێویستە لەسەر هەردوولا بگەڕێنەوە دواوە و وەڵامی داواکانی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بدەنەوە بۆ وەستاندنی شەڕ.”

بەپێی دیبلۆماتکارەکان ڕوسیا کە لە ئێستادا سەرۆکایەتی خولی ئەنجومەنەکە دەکات کار دەکات لەسەر دەرکردنی بەیاننامەیەک کە تیایدا داوا دەکرێت پابەند بن بە وەستاندنی شەڕەوە.

هەروەها لە ڕەشنووسی بەیاننامەکەدا کە پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە ئەندامانی ئەنجومەنەکە پەسەندی بکەن، تیایدا داوا لە ئەرمینیا و ئازەربایجان دەکرێت بە سەرپەرشتی کۆمەڵەی مینسک دەست بکەنەوە بە دانوستانەکانی نێوانیان.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close