هەمەڕەنگڕۆژنامە

كەسێك كە پێشبینی هاتنی كۆرۆنای كردبو، باس لە روداوەكانی 6 مانگی داهاتو دەكات

تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان-

جێسیکا ئادەمی بریتانی، وەک خۆی دەڵێت: “پێشبینی کۆڕۆنای کردوە و ڕاست دەرچووە”، ئێستا پێشبینی ڕووداوەکانی شەش مانگی داهاتوو دەخاتەڕوو.

جێسیکا پێشتر لە شوباتی 2019 زۆر هاواری کردووە کە ڤایرۆسێک جیهان دەشێوێنت بەڵام گوێی لێنەگیراوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی مێرەری بریتانی، جێسیکا پێشتر لە شوباتی 2019 زۆر هاواری کردووە کە ڤایرۆسێک جیهان دەشێوێنت، بەڵام گوێی لێنەگیراوە، بۆ خۆی ئاهەنگێکی گەورەی هەڵوەشاندۆتەوە و لەندەنی بەجێهێشتوە.

پێشبینییەکانی ڕاست دەرچوون، پێشبینییەکانی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، ئاهەنگی کرسمس، کەشوهەوا و کۆڕۆنا خستۆتەڕوو.

هاوکات، ئەو پێشبینیکارە کە لەسەر بنەمای ئەستێرەناسی پێشبینییەکانی دەکات و تائێستاش پێشبینییەکانی ڕاست دەرچوون، ئاماژەی بە پێشبینییەکانی بۆ کاتی هەڵبژاردنەکان و ئاهەنگی کرسمس خستۆتەڕوو.

کۆڕۆنا بۆ ماوەیەکی زیاتر دەمێنێتەوە و ڤاکسینی کۆرۆناش دروستناکرێت و فێردەبین کە چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین.

لەبارەی ڕۆژی کرسمسیش، جێسیکا دەڵێت: “ئەم کرسمسە زۆر خۆشدەبێت”.

لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاش، جێسیکا دەڵێت: “هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بەئاسانی بەڕێوەناچێت و ئەگەری دواخستنی هەیە”.

دەشڵێت: “ئەمریکا سەرکردەیەکی نوێی دەبێت” ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ دەرنەچوونەوەی دۆناڵد ترەمپ.

لەبارەی دەرچوونی بریتانیاش لە یەکێتی ئەوڕوپا، ئەو پێشبینیکارە ڕایگەیاندوە: بەهۆی دەرچوونی لە یەکێتی ئەوروپا، بریتانیا دەبێتە چوار وڵاتی سەربەخۆ.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پێوستە ئەوە بزانن کە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی نوێدا بریتانیا دەچێتەوە قۆناغی دوو هەزار ساڵ بەر لە ئێستا.

لەبارەی گۆڕانی کەشوهەواشەوە، ئەو پێشبینیکارە ڕایگەیاندوە: لەساڵی 2021 حاڵەتی نائاسایی گۆڕانی کەشوهەوا نامێنێت و ژیان ئاسایی دەبێتەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close