تایبەت بە رۆژنامەی شكۆى كوردستان-
سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق ڕایگه‌یاند: وڵاتێكی ده‌ره‌كی ئایه‌تێكی قورئانی له‌باره‌ی ئیسرائیله‌وه له‌ناو پڕۆگرامی خوێندن ده‌رهێناوه.
موحسن یاسری، سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق ڕایگه‌یاندوه، پڕۆسه‌ی خوێندن له عێڕاق له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردودا تێكچووه و به‌تایبه‌ت كراوه، وایكردووه ژینگه‌ی قوتابخانه بۆته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندكاران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خودی خوێندنگاكان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه، زۆربه‌یان ته‌نها ته‌خته ڕه‌شێكی داڕماو و كورسیان هه‌یه، كه به‌شی نیوه‌ی ژماره‌ی خوێندكارانی پۆله‌كه ناكات.
موحسن یاسری باسی لەوەشکرد، وڵاتی ده‌ره‌وه هه‌یه، كه په‌روه‌رده‌یان له عێڕاق كردوەته ئامانج و گۆڕانكارییان له پڕۆگرامی خوێندنیدا كردوه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه باس له ئیسرائیلییه‌كان ده‌كه‌ن ده‌ریانهێناوه..