تایبەت بەرۆژنامەی شكۆى كوردستان
یه‌كێتی ئه‌وڕوپا لیستی سزاكانی بۆ سه‌ر سوریا درێژكرده‌وه، كه حه‌وت وه‌زیری كابینه‌ی ئێستای حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌خرێنه لیستی سزاكانه‌وه.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی یه‌كێتی ئه‌وروپا بڵاوكراوه‌ته‌وه، سزاكانی یه‌كێتی ئه‌وڕوپا بۆ سه‌ر سوریا، هه‌ریه‌ك له ته‌ڵاڵ به‌زاز وه‌زیری بازرگانی، لوبنا مه‌شاوی وه‌زیری ڕۆشنبیری دارم ته‌باغ وه‌زیری په‌روه‌رده، ئه‌حمه‌د سه‌ید وه‌زیری داد، ته‌مام ره‌عد وه‌زیری ئاو، كینان یاخی وه‌زیری دارایی، زوهه‌یر خه‌زیم وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی سوریا ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌و وه‌زیرانه له مانگی ئایار تا ئابی ساڵی 2020 ده‌ستنیشانكراون، یه‌كێتی ئه‌وڕوپا پێیوایه كه ئه‌وان به‌رپرسیارن له به‌رامبه‌ر به‌ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی سوریادا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، وه‌ك وه‌زیره‌كانی ناو حكومه‌ت، به‌رپرسیارێتیه‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌مه تونده‌ی ڕژێمی سوریا به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی په‌یڕه‌و ده‌كرێت هاوبه‌شه.
ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا له 28ی ئایاری ئه‌مساڵ سزاكانی سوریای بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ درێژكرده‌وه، لیستی سزاكانیش له‌و كاته‌دا 273 كه‌سی له‌خۆ گرتبوو، كه ڕێگریان لێكرا بچنه ناو یه‌كێتی ئه‌وڕوپا و سه‌رمایه‌كانیان بلۆك كران.
