ڕۆژنامەکوردستانی

پەرلەمان بە ئامادەبونی دو وەزیر دۆخی شەنگال تاوتوێدەكات

شكۆی كوردستان-

بڕیارە ئەمڕۆ هەردو وەزیری ناوخۆ و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکەن و لەگەڵ لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمان تایبەت بە دۆخی شنگال کۆببنەوە.

جوان رۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کورستانیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، وەک لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم،  میوانداری هەریەك لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی  فیدڕال دەکەن. 

 تەوەری کۆبونەوەکە بریتی دەبێت لە رێککەوتنی شنگال،  ئاسایی کردنەوەی رەوشی ناوچە کوردستانییەکان

ئاماژەی بەوەشکرد، تەوەری کۆبونەوەکە بریتی دەبێت لە رێککەوتنی شنگال،  ئاسایی کردنەوەی رەوشی ناوچە کوردستانییەکان.

9ی مانگی رابردو، حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان “مێژویی” لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کارگێڕی و ئەمنی قەزای شنگال رێککەوتنێکیان واژۆکرد.

 رێککەوتنێکی “مێژویی” بەگوێرەی دەستور ئەنجامدراوە کە پێگەی دەسەڵاتی فیدڕاڵی لە قەزای شنگال بەهێز دەکات 

پێشتر ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی سەرۆک وەزیران عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندبو، بەچاودێری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران رێککەوتنێکی “مێژویی” بەگوێرەی دەستور ئەنجامدراوە کە پێگەی دەسەڵاتی فیدڕاڵی لە قەزای شنگال بەهێز دەکات و کۆتایی بە پێگەی گروپە چەکدارییەکان دەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو رێککەوتنە بەهەماهەنگی حکومەتی هەرێم جێبەجێدەکرێت و هاوکار دەبێت بۆ دوبارە بونیاتنانەوەی شارەکە و گەڕانەوەی دانیشتوانە رەسەنەکەی بۆ ناوچەکانیان.

دوای رووداوه‌كانی ساڵی (2017)ـی هه‌رێمی كوردستان کە هێزەکانی هەرێم لەسنوری ناوچە دابڕاوەکان کشانەوە، لەسەر داواکاری خەڵکی شنگال بۆ دروستنەبونی گرژی کەلەئیستادا چوار هێزی سەربازی باڵادەست لەو سنورەدا بونی هەیە، ئیداره‌كان كشانه‌وه‌ و لەئێستادا قەزاکە ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵیدایه‌.

هاوکات بەهۆی ئاسایینەکردنەوەی دۆخی قەزاکە بە هەزاران هاوڵاتی ئێزدی نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان و به‌شێكی زۆری دانیشتوانی ناوچه‌كەش‌ له‌ كه‌مپه‌كانی ئاواره‌کاندا له‌ سنوری هه‌رێمی كوردستان ماونه‌ته‌وه‌.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close