نێودەوڵەتی

پۆمپیۆ: ئەمەریکا فرۆشتنی چەکی پێشکەوتو بە ئیماڕات پەسەند دەکات

شكۆی كوردستان-

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ وتی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕۆژی سێشەممە بە کۆنگرێسی ڕاگەیاندووە فرۆشتنی چەکی ئەمەریکی پێشکەوتوو بە ئیماڕات پەسەند دەکات کە بڕەکەی دەگاتە زیاتر لە 23 ملیار دۆلار.

ئەمەش دوای ئەوە دێت ئەمەریکا نێوەندگری کرد لە ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئیماڕاتدا.

پەمپێیۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی ” ئەمە پێزانینی پەیوەندییە قوڵەکانی نێوانمانە و پێویستیی ئیماڕاتە بۆ ئەوەی توانایەکی بەرگری پێشکەوتووی هەبێت و بتوانێت لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێراندا بەرگری لە خۆی بکات.”

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی گرێبەستەکە کە بڕەکەی دەگاتە 23.37 ملیار دۆلار نزیکەی 50 فڕۆکەی ئێف-35 و لایتینینگ 2 و هەروەها نزیکەی 18 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێم کیو-9 و کۆمەڵێک موشەکی ئاسمان بۆ ئاسمان و ئاسمان بۆ زەوی دەگرێتەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close