هەمەڕەنگنێودەوڵەتی

خانمی یەكەمی داهاتوی ئەمریكا لەسەر كاری مامۆستایی بەردەوامدەبێت

شكۆی كوردستان-

جیل بایدن خانمی یەکەمی داهاتوی ئەمریکا بڕیاریداوە دەستبەردانی کارەکەی نەبێت کە مامۆستاییە و بەوەش دەبێتە یەکەم خانمی یەکەمی ئەمریکا کە لەدەرەوەی کۆشکی سپی کاری ئاسایی دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئیدارەی داهاتوی ئەمریکا کە بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان جۆ بایدن سەرۆکایەتی دەکات زۆر گۆڕانکاری مێژویی تێدا ئەنجامدەدرێت، یەکێک لەو جیاوازییانە بەردەوامبونی کاری ئاسایی خانمی یەکەمی ئەمریکا دەبێت کە کاری مامۆستاییە و بەڵێنیداوە دەستبەرداری نەبێت.

گەیشتن بەکۆشکی سپی گۆڕانکارییەکی مێژویی و بێ وێنەیە بوە بۆ بەشێکی زۆر لەخانمە یەکەمەکانی دیکە

ئەمە لەکاتێکدایە، گەیشتن بەکۆشکی سپی گۆڕانکارییەکی مێژویی و بێ وێنەیە بوە بۆ بەشێکی زۆر لەخانمە یەکەمەکانی دیکە و گۆڕانکاری زۆر بەسەر کارەکانیاندا هاتوە.

جیل بایدن پلانی هەیە، لەکاتێکدا خانمی یەکەمی ئەمریکایە بەردەوامیش بێت لەوانە وتنەوە

جیل بایدن پرۆفیسۆرە لەزمانی ئینگلیزی و لەکۆلێژی کۆمەڵایەتی ڤیرجینیای باکور وانەدەڵێتەوە، چەندین بڕوانامەشی بەدەستهێناوە لەوانە دکتۆرا لەبوارەکەی خۆیدا و پلانی هەیە، لەکاتێکدا خانمی یەکەمی ئەمریکایە بەردەوامیش بێت لەوانە وتنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تائێستا هیچ خانمی یەکەمێکی ئەمریکا نەیتوانیوە بەردەوامبێت لەکاری ئاسایی پێش هاتنی بۆ کۆشکی سپی.

جیل بایدن لەساڵی 1951 لە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمریکا لەدایکبوە، چوارخشکی هەیە کە ئەم بەتەمەنترینیانە و لەویلایەتی فیلادلفیا گەورە بوە، پێش ناسینی جۆ بایدن لەساڵی 1975، جیل بایدن هاوسەرگیری لەگەڵ یاریزانی تۆپی پێ بیل ستیڤن سۆن کردبو.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close