شكۆی كوردستان-
ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تیكرده‌وه، هیچ خشته‌یه‌كیان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاوكردبێته‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و خشته‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه دوره له راستیه.
ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تیكرده‌وه، هیچ خشته‌یه‌كیان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2020ی فه‌رمانبه‌ران بڵاوكردبێته‌وه و رایگه‌یاند، خشته‌یه‌كی دابه‌شكردنی موچه له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و خشته‌یه هیچ بنه‌مایه‌كی نیه و داواش له راگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ن، له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر زانیاریه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی و ورد بن له دارشتنیدا.
وەزارەتی دارایی خشتەیەكی تایبەت بە دابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكان ئامادە دەكات
ئەوەشی خستەڕو، وەزارەتی دارایی خشتەیەكی تایبەت بە دابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكان ئامادە دەكات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له به‌شێك له‌میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خشته‌یه‌كی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاوكرایه‌وه و به‌پێی خشته‌كه‌ش، له‌سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه تا 28ی ئه‌م مانگه موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2020 دابه‌شده‌كرێت.
پێشتر، حه‌یده‌ر مه‌جید وته‌بێژی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاندبو، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران به‌شه‌كانی دارایی و ژمێریاری له‌هه‌مو وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت راسپارد، له رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌دا كاربكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی لیستی موچه بۆ مانگه‌كانی (تشرینی یه‌كه‌م/10 و تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران، له سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه ده‌كات، به‌پێی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه لیستی موچه‌یان ئاماده‌كردوه.