ڕۆژنامەکوردستانی

عەلی حەمەساڵح قەبارەی قاچاخچێتی مانگی رابردو ئاشكرادەكات

شكۆی كوردستان-

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، مانگی رابردو لەباشماخ دەستکەوتی قاچاخچێتی 45 ملیۆن دۆلار بوە کە دەکاتە چوار هەزار و 500 دەفتەر دۆلار.

مانگی رابردو لەباشماخ دەستکەوتی قاچاخچێتی 45 ملیۆن دۆلار بوە کە دەکاتە چوار هەزار و 500 دەفتەر دۆلار

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، عەلی حەمە ساڵح راشیگەیاند، بەھەزاران دۆنم بەناوی ھێزی ئەمنی و چەکدار داگیرکراوەو مەتر مەتر بەدەیان ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.

بەھەزاران دۆنم بەناوی ھێزی ئەمنی و چەکدار داگیرکراوەو مەتر مەتر بەدەیان ملیۆن دۆلار فرۆشراوە

راشیگەیاند، یەکێک زەوی ئەم شارە داگیربکات، ڕۆژانە خەریکی قاچاخچێتی بێت بەسەر خەڵکەکەی، چۆن دەتوانێت خزمەتی ئەم شارە بکات.

لەبارەی سلێمانییەوە، ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاندوە، باشترین خزمەتێک بە سلێمانی بکەن کۆتایھێنانە بە قاچاخچێتی و ھەڵوەشاندنەوەی داگیرکردنی ھەزاران دۆنم زەوی بەناوی پێشمەرگەو ھێزی ئەمنی.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close