ڕۆژنامەکوردستانی

سبەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم بەبێ بەشداری فراكسیۆنە كوردییەكان كۆدەبنەوە

شكۆی كوردستان

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، سبەی تەنیا کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان بەبێ نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەکرێت. 

 ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەکاتی بەشدارییکردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ کە هەوراز گوڵپی پێشکەشی دەکات لەبارەی کۆبوونەوەکەی سبەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ” سبەی تەنیا سێ سەرۆکایەتییەکە کۆدەبنەوە (سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان) بەبێ بەشداری لایەنە سیاسییەکان و نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.” سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، ئێمە لەنێو کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان پێکەوە چووینەدەرەوە و زۆر جوان بوو ئەو هەڵوێستە. لەبەرئەوە یەکهەڵوێستی ئێمە زۆر گرنگە و دەبێت زیاتر پەرەی پێبدرێت.

 هەروەها سەلیم شوشکەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند “بڕیاربوو کە کۆبوونەوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە فراوانی بەڕێوەبچێت و زۆرێک لە وەزیرەکان و ئەندامانی لیژنەی دارایی بەشداریی بکەن، بەڵام گرووپی 15 لە بەیاننامەیەکدا وتیان کە ئێمە بەشداریی کۆبوونەوەکە نابین. ناشزانم کۆبوونەوەکە دوادەخرێت یان نا. بڕیارەکانیش لە دەستی پارتی و یەکێتی دان.” دەشڵێت ” ئەو یەکهەڵوێستەی لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەیە هەر بەردەوام دەبێت.” رۆژی یەکشەممە 15-11-2020 سێ سەرۆکایەتییەکە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە، بەڵام مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند “مەكتەبی سیاسی بەڕەسمی داوا لەهەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان دەكات، كە كۆبوونەوەی راگەیێنراوی سبەی 15-11-2020 دوابخات بۆ كاتێكی دیکە، بۆ ئەوەی هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، كە نوێنەریان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە بەشداربن.” کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی یاسای قەرزی عێراق و تێپەڕاندنی یاساکە بەبێ خواستی کورد لە پەرلەمانی عێراق. 

بینینی زیاتر
Back to top button
Close