شكۆی كوردستان-
پیاوێک بەناوی تیۆ گیم هێنگ کە تەمەنی 45 ساڵە، دوای ئەوەی ژن و منداڵەکەی دەکوژێت بۆ ماوەی هەفتەیەک لەگەڵ تەرمەکانیان دەخەوێت.
ژنە دوگیانەکەی کە تەمەنی 39 ساڵە دەکوژێت و بۆ ماوەی هەفتەیەک لەگەڵ تەرمەکەی دەخەوێت، دواتریش هەمان شت لەگەڵ کچە تەمەن چوار ساڵەکەی دەکات
بەگوێرەی هەواڵێکی مێرەری بریتانی، پیاوێک بەناوی تیۆ گیم هێنگ کە تەمەنی 45 ساڵە و خەڵکی سەنگافورەیە، ژنە دوگیانەکەی کە تەمەنی 39 ساڵە دەکوژێت و بۆ ماوەی هەفتەیەک لەگەڵ تەرمەکەی دەخەوێت، دواتریش هەمان شت لەگەڵ کچە تەمەن چوار ساڵەکەی دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، دوای ئەوەی لەسەر پرسی پارە و خەرجی دەمەقاڵێ دەکەوێتە نێوان خۆی و ژنەکەی، پیاوەکە ژنەکەی دەکوژێت کە سکی شەش مانگە بەکۆرپەیەک و هەمان شت لەگەڵ کچەکەشی دەکات چونکە زۆر گریاوە.
ئەو پیاوە بەخاولی ژن و منداڵەکەی خنکاندوە و لە 12-ی ئەم مانگە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوە
پۆلیس ئەوەشی ئاشکراکردوە، ئەو پیاوە بەخاولی ژن و منداڵەکەی خنکاندوە و لە 12-ی ئەم مانگە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوە.