شكۆی كوردستان-
لەناوچەیەکی قاهیرەی پایتەختی مسیر چەند تەرمێکی مۆمیاکراو بەرەنگی جیاواز دەدۆزرێنەوە کە بەگوێرەی زانیاری شوێنەوارناسان مێژوەکەیان بۆ 2500 ساڵ بەرلەئێستا دەگەڕێتەوە.
تەرمەکان بەرەنگی جیاواز و رەنگاو رەنگ مۆمیاکراون و لەئەنجامی گەڕان و پشکنین لەناوچەی سەقارە لەقاهیرە دۆزراوەنەتەوە
بەگوێرەی هەواڵێکی مێرەری بریتانی، تەرمەکان بەرەنگی جیاواز و رەنگاو رەنگ مۆمیاکراون و لەئەنجامی گەڕان و پشکنین لەناوچەی سەقارە لەقاهیرە دۆزراوەنەتەوە.
لانیکەم 100 کفنی مۆمیاکراو دۆزراوەتەوە دوای هەڵکەندنی قەبرسانێکی گەورە
بەگوێرەی زانیارییەکانی شوێنەوارناسی میسر، لانیکەم 100 کفنی مۆمیاکراو دۆزراوەتەوە دوای هەڵکەندنی قەبرسانێکی گەورە.
زانایانی شوێنەوارناسی، یەکێک لەکفنەکانیان کردۆتەوە و لەپێشانگایەکی سەقارە نمایشکراوە.
ئەوەش زانراوە، پشکنینی ئێکس رەی بۆ کفنەکان کراوە تا بزانن چۆن تەرمەکان بەوجۆرە سەرنجڕاکێشە لەناو کفنەکاندا بەرەنگی جیاواز مۆمیا کراوە.