Uncategorized

سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم پرسەنامە ئاراستەی بنەماڵەی فرسەت سۆفی دەكەن

شكۆی كوردستان-

هەریەك لە سەرۆكی هەرێم، سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیان ئاراستەی بنەماڵەی فرسەت سۆفی كرد.

سەرۆكی هەرێم رایگەیاند، لەدەستدانی فرسەت سۆفی خەسارێكی گەروەیە، سەرۆكی حكومەتیش وتی، فرسەت سۆفی هەمو ژیانی بۆ خزمەتكردن تەرخانكرد. هاوكات سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیش لەپرسەنامەكەیدا ئاماژەی بەوەكرد، فرسەت سۆفی هەمیشە هەوڵی ئاشتەوایی دەدا و لەكاتی كێشە سیاسییەكاندا هەمیشە هەوڵی ئاشتەوایی دەدا.

بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رۆژی 20ـی ئۆکتۆبەر بڵاویکردبووەوە، فرسەت سۆفی، لە دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوتووە، تووشی کۆرۆنا بووە.

فرسەت سۆفی لە نەخۆشخانەی مێمۆریال لە ئەنقەرە چارەسەری بۆدەكرا، چەند ئەندامێکی خانەوادەکەی و سیاسەتمەدارێکی کورد ئێستا لە نەخۆشخانەکەن.

دوای خستنه‌ڕووی سیڤییەکەی، فرسەت سۆفیی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە 12-9-2019 به‌ ده‌نگی 27 ئەندام له‌ كۆی 28 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هەولێر وه‌ك پارێزگار هه‌ڵبژێردرا.

هه‌ولێر له‌ 1923ـە‌وه‌ بووه‌ته‌ پارێزگا و فرسه‌ت سۆفیش 41ـەمین پارێزگاری بوو.

پرۆفایلی فرسەت سۆفی:

– لە 21-5-1978 لە چۆمان لەدایکبووە.
– دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی هەبوو.
– مامۆستای زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر بووە.
– ئەندامی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بووە.
– ئەندامی دەستەی راوێژکاریی یاسایی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بووە.
– ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان بووە.
– ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی بووە.
– سەرۆکی لیژنەی کاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بووە.
– 41ـەمین پارێزگاری هەولێر بوو.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close