شكۆی كوردستان-
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ناتوانن ساڵی داهاتو موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكه‌ن، ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 په‌سه‌ند نه‌كرێت.
مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پرۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند نه‌كات، حكومه‌ت ناتوانێت موچه‌ی ساڵی داهاتوی فه‌رمانبه‌ران دابینبكات، له ماوه‌ی یه‌ك مانگیشدا پرۆژه‌یاساكه بودجه‌ی 2021 ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
ژماره‌یه‌ك هه‌نگاوی چاكسازیان ده‌ستپێكردوه، به‌ئامانجی زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژماره‌یه‌ك هه‌نگاوی چاكسازیان ده‌ستپێكردوه، به‌ئامانجی زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان تا بتوانرێت له‌و رێگه‌یه‌وه به‌ر له خراپبونی زیاتری دۆخی دارایی عێراق بگیرێت
پێشتر لیژنه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبو، چاوه‌ڕوانده‌كرێت بڕی كورتهێنان له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021دا بگاته رێژه‌ی 50% و چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له‌دو هه‌فته‌ی داهاتودا پرۆژه‌كه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.