شكۆی كوردستان-
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران په‌یامێكی ئاراسته‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كرد و رایگةياند، ئه‌گه‌ر پابه‌ندبونه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به رێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه جێبه‌دجێبكات ئێمه‌ش پابه‌ند ده‌بین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چاوپێكه‌وتنێكدا به ڕۆژنامه‌ی تایمزی ئێران-ی ڕاگه‌یاند، بایدن ئه‌گه‌ر بیه‌وێت پابه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه جێبه‌جێبكات ، ئێمه‌ش ده‌ستبه‌جێ ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ پابه‌ندبونه‌كان ته‌واوه‌تیمان به‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رێكه‌وتنه‌كه.
ئێران دژایه‌تی دانوستانه‌كانی نه‌كردوه و نایكات، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌مه له چوارچێوه‌ی گروپی 1+5 بێت
وتیشی، “ئێران دژایه‌تی دانوستانه‌كانی نه‌كردوه و نایكات، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌مه له چوارچێوه‌ی گروپی 1+5 بێت، واته دوای ئه‌وه‌ی واشنتۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه، چونكه ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ببێته ئه‌ندامی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه كه دۆناڵد تره‌مپ لێی كشایه‌وه، ئێمه ئاماده‌ین له‌وباره‌یه‌وه دانوستانه‌كان ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه”.
ئه‌گه‌ر بایدن ببێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا و له‌كۆشكی سپی جێگیربێت، ده‌توانێت به‌ده‌ركردنی سێ فه‌رمانی جێبه‌جێكار، سه‌رجه‌م سزاكان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشبینیده‌كات مه‌رجه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌ی له سایه‌ی سه‌رۆكی داهاتوی ئه‌مریكا باشتر ده‌بێت و ئه‌گه‌ر بایدن ببێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا و له‌كۆشكی سپی جێگیربێت، ده‌توانێت به‌ده‌ركردنی سێ فه‌رمانی جێبه‌جێكار، سه‌رجه‌م سزاكان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ستراتیژی تره‌مپ له دروستكردنی فشارێكی زۆر له دژی ئێران شكستیهێنا و ئێران بردویه‌تیه‌وه، به‌ڵام كاریگه‌ری سزاكانیان له‌سه‌ر ئێران خراپ و زۆر بو.