شکۆی کوردستان

لەماوەی چەند كاتژمێری داهاتودا شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ 5 ناوچەی عێراق دەگرێتەوە

شكۆی كوردستان-

ناوەندەکانی کەشو هەوای عێراق ئاشکرایانکرد، لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتودا بارانێکی بەخوڕ پێنج ناوچەی عێراق دەگرێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ بارانێکی بەخوڕ لەبەغداد دەستیپێکردوە و لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی شارەکە بارانەکە راگیراوە

بەگوێرەی هەواڵێکی بەغداد ئەلیەوم، ئەمڕۆ شەممە عەلی البەهدالی بەڕێوەبەری گشتی کەشوهەوای عێراق  لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ بارانێکی بەخوڕ لەبەغداد دەستیپێکردوە و لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی شارەکە بارانەکە راگیراوە، ئاماژەی بەوەشکرد لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتودا بارانەکە بەسەختی ناوچەکانی واست، کەلار، سلێمانی و ناوچەکانی حەی و خانەقین لەپارێزگای دیالە دەگرێتەوە.

لەماوەی رابردوشدا، سادق عەتیە پسپۆڕی راگەیاندنی کەشوهەوا ئاماژەی بەوەکرد، رۆژی شەممە وادەی کۆتایهاتنی ئەو شەپۆلە بارانەیە کە لەئێستادا بەشێک لەناوچەکانی عیراق گرتۆتەوە.