نێودەوڵەتیڕۆژنامە

ترەمپ: چاوەڕێبن بەڵگەی ساختەكاری لە ویلایەتی جۆرجیا دەخەمەڕو

شكۆی كوردستان-

دۆناڵد ترەمپ كاندیدی دۆڕاوی كۆمارییەكان لەهەڵبژاردنەكانی ئەمریكا رایگەیاند، چاوەڕێبن بەڵگەی ساختەكاری لە ویلایەتی جۆرجیا دەخەمەڕو.

ترەمپ تائێستا دانی بە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی ئەمریكادا نەناوە راشیگەیاندوە، بەمزوانە زانیاری نوێ لەبارەی ساختەكاری هەڵبژردنەكان لەویلایەتی جۆرجیا ئاشكرا دەكات.

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، دو نەخشەی ئاماری هەڵبژاردنی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا رونیكردۆتەوە كە شەوی 3/4ی نۆڤەمبەر كە شەوی دوای هەڵبژاردنەكان دەكات كاتژمێر 3:42 خولەكی سەرلەبەیانی بەكاتی ئەمریكا كە چەندین كاتژمێر دوای تەواوبونی وادەی هەڵبژاردنەكانە شەپۆلێك دەنگ بۆ جۆ بایدنی ركابەری زیادكراوە.


بەپێی ئەو نەخشانەی ترەمپ بڵاویكردۆتەوە، لەوكاتە درەنگەدا 143 هەزار و 379 دەنگ لەویلایەتی ویسكۆنسن بۆ ترەمپ زیادكراوە، وەك ترەمپ دەڵێت ئەوەش باوەڕپێنەكراوە.


تائێستا ترەمپ ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رەتدەكاتەوە و خۆی بەبراوە دەزانێت، لەكاتێدا بەپێی ئەنجامە بەراییەكان زیاتر لە 50 كورسی لەدوای بایدنەوەیە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close