نێودەوڵەتیڕۆژنامە

كالیفۆرنیا: لەكەنیسەیەكدا دو كەس بەچەقۆ كوژران

شكۆی كوردستان-

لە کەنیسەیەکی کالیفۆرنیا لە ئەنجامی هێرشێکدا بە چەقۆ دوو کەس کوژران و چەند کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون. 

لەبارەی رووداوەکە پۆلیسی سان جۆزيف رایگەیاند، لەو کاتەدا هیچ رێوڕەسمێک بەڕێوەنەدەچوو، تەنیا بۆ پاراستن لە سەرما چەند کەسێکی هەژار هێنراونەتە کەنیسەکە، لە ئەنجامی هێرشەکەش دوو کەس کوژران و چەند کەسێک بەسەختی بریندارن. 

سام لیکاردۆ، سەرۆکی شارەوانیی کالیفۆرنیا لە تویتێکدا ئاماژەی بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کرد، بەڵام پۆلیسی سان خۆزێ پشتڕاستی ناکاتەوە کە هیچ کەسێكیان دەستگیرکردبێت. تاوەکو ئێستا هۆکاری هێڕشکردنەکە دیارینەکراوە، و پۆلیس دەوروبەری کەنیسەکەی داخستووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close