نێودەوڵەتیڕۆژنامە

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەنهێنی سەردانی سعودییە دەكات

شكۆی كوردستان-

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری وەزیرێکی ئیسرائیلی پشتڕاستیکردەوە، کە دوێنێ یەکشەممە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی  سعودیەی کردوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبوەتەوە.

ڕادیۆی پەخشی ئیسڕائیل ( کان ) و ڕادیۆی سوپای ئیسڕائیل ئاماژەیان بەوەدا سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو ڕۆژی یەکشەممە بە نهێنی سەردانی سعودیەی کردووە و چاوی بە شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ کەوتووە.

تاوەکو ئێستا ئۆفیسی ناتانیاهو و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئۆرشەلیم هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو هەواڵە نەداوە.

هەروەها ڕۆژنامەی هارتسی ئیسڕائیلی کۆمەڵێک زانیاری سەر بە گەشتەکانی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا گەشتی فڕۆکەیەکی تایبەتی تیادایە کە تایبەت کراوە بۆ خاوەن کاران و گەشتێکی کورتی لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ نیۆمی سعودیە لەسەر دەریای سوور کردووە کە وابڕیاربوو محەمەد بن سەلمان و پەمپێیۆ ڕۆژی یەکشەممە لەوێ کۆببنەوە.

پەمپێیۆ هەوڵدەدات سعودیە ڕازی بکات هەمان هەنگاوی ئیماڕات و بەحرەین بنێت و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی بکاتەوە، ئەم نزیکبوونەوەیەش لە بنچینەوە لەسەر نیگەرانیە هاوبەشەکانی نێوان ئیسڕائیل و وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە ئێران دروست بووە.

تاوەکو ئێستا سعودیە ڕەتی دەکاتەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی بکاتەوە و دەڵێت سەرەتا دەبێت ئامانجەکانی فەڵەستین سەبارەت بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین بەدی بهێندرێت. بەڵام لەمدواییانەدا سعودییەکان ڕێگەیان بە فڕۆکە ئیسڕائیلییەکاندا ئاسمانی وڵاتەکە بەکاربهێنن بەرەو وڵاتانی کەنداو و ئاسیا.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close