کوردستانی

شاندی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا و بریتانیا كۆدەبنەوە

شكۆی كوردستان-

شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ هەردوو باڵیۆزخانەی ئەمەریكا و بەریتانیا لەبەغدا كۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەكاندا كە ئەمڕۆدا ٢٥ حوزەیرانی ٢٠٢٠، بەرێوەچوو لەبارەی کێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دوا پێشهاتەكانی رەوشی عێراق گفتوگۆ كرا.

هەردوو باڵیۆزخانە پشیتوانی خۆیان بۆ گەیشتن بە رێككەوتن دووپات كردەوە لەپێناو یەكلابوونەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كێشەكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەت نەخۆشی كۆرۆنا و مەترسییەكانی رێكخراوی داعش لەناوچە جێ ناكۆكەكان.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی هه‌رێمی كوردستان دوا كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیە لەگەڵ شاندی حكومەتی فیدراڵ ئەنجامبدەن بەئامانجی گەیشتن بە لێكگەیشتنی گشتگیر بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close