ڕۆژنامەکوردستانی

ئەمریكا داوای سزادانی ئەو كەسانە دەكات كە هێرشیانكردۆتە سەر باڵیۆزخانەكەیان

شكۆی كوردستان-

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، داوا لەحکومەتی عێراق دەکەن ئەو کەسانە بەسزای یاسایی بگەیەنێت کە بەرپرسیاربون لەهێرشکردنەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا و زیانگەیاندن بە هاوڵاتیان مەدەنی.

گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران بەشێوەیەکی ئاشكرا دەستیانکرد بەهێرشکردن

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر باسی لەوەکردوە، “جارێکی دیکە گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران بەشێوەیەکی ئاشكرا دەستیانکرد بەهێرشکردن لەبەغدا، بەهۆیەش هاوڵاتیانی مەدەنی عێراق برینداربون”.

 پێویست دەکات لێپرسینەوە لەو کەسانە بکات

ئاماژەی بەوەشکردوە، گەلی عێراق پێویست دەکات لێپرسینەوە لەو کەسانە بکات بەهۆی رەفتارەکانیان لە “توندڕەوی و گەندەڵی” بونەتەهۆی نائارامی ناوچەکە.

شەوی رابردو شانەی راگەیاندنی جەنگی بڵاویکردەوە، ژمارەیەک گروپی لە”یاسا دەرچو” ژمارەیەک موشەکیان ئاڕاستەی ناوچەی سەوزکردوە و موشەکەکانیش لەبنکەی سەربازی رەشیدەوە ئاڕاستەکراون.

ئەوەش هاتوە، موشەکەکان لەناو ناوچەیەکی دانیشتوان لە قادسیە کەوتنەخوارەوە و روداوەکەش زیانی گیانی نەبوە، بەڵام زیانی مادی لێکەوتوەتەوە.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close