شكۆی كوردستان-
سه‌میر ھه‌ورامی وته‌بێژی فه‌رمی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و قوباد تاڵه‌بانی ، سه‌رۆكی شاندی دانوستاندكاری هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌به‌غدا ئه‌نجامده‌دات، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕوی ڕێڕه‌وی كۆبونه‌وه‌كانی حكومه‌تی ھه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌میر ھه‌ورامی رایگه‌یاند، بڕیاره كاتژمێر 9:30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكی وه‌فدی دانوستاندكار، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له به‌غدا ئه‌نجامبدات بۆ خستنه روی ڕێڕه‌وی كۆبونه‌وه‌كانی حكومه‌تی ھه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق سه‌باره‌ت به‌یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتھێنانی دارایی و پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 .