ڕۆژنامەکوردستانی

پۆلیسی راپەڕین: 20 كەسی پەیوەندیدار بە كەیسی سڵێمان هەڵشۆیی دەستگیركراون

شكۆی كوردستان-

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوەکانیان توانیویانە 20 کەس لەسەر دۆسیەی سلێمان هەڵشۆیی دەستگیربکەن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، هەروەها زیاتر لە 50 هاوڵاتیان لەلایەن پۆلیسەوە سکاڵایان وەرگیراوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ئەوەی 19ی ئەم مانگە لەلایەن ئاسایشی قەڵادزێ کەسێک دەستگیرکرا دواتر بەهۆی تایبەتمەندی پیشەیی بەبڕیاری دادوەر رەوانەی پۆلیسی قەڵادزێ کرا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس لەگەڵ دادگا دەستیکرد بە لێکۆڵینەوە، “لەئێستاشدا 20 کەس لەسەر دۆسیەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، هەروەها زیاتر لە 50 هاوڵاتیان لەلایەن پۆلیسەوە سکاڵایان وەرگیراوە”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تا ئێستا زیاتر لە 500 هاوڵاتی ناوی خۆیان نوسیوە بەمەبەستی وەرگرتنی سکاڵا و دواتر سکاڵایان لێوەدەگیرێت.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close