کوردستانی

بومەلەرزەیەك لەهەولێر رویدا

شكۆی كوردستان-

ه‌شی بومه‌له‌رزه‌زانی و كه‌شناسی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی سێ پله‌ رێخته‌ر له‌ باشوری پارێزگای هه‌ولێر تۆماركراوه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌شی به‌شی بومه‌له‌رزه‌زانی و كه‌شناسی عێراق، كاتژمێر 7:31:36 چركه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، به‌دوری 44 كیلۆمه‌تر له‌ باشوری پارێزگای هه‌ولێر، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی سێ پله‌ رێخته‌ر رویدا.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، پێویسته‌ هاوڵاتیان له‌كاتی هه‌ستكردن به‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی بومه‌له‌رزه‌، خۆیان به‌دوربگرن له‌ متمانه‌كردن به‌سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی و ته‌نها سه‌رچاوه‌ بۆ بومه‌له‌رزه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراقه‌.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close