ڕۆژنامەکوردستانی

لەسەر زەویوزار چوار كەس دەكوژرێن

شكۆی كوردستان-

لەسەر کێشەی زەویوزار نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار کەس لە دێگەڵە کوژران و چوار کەسی تریش برینداربون.

لە گوندی ئەشکەوت سەقای سەر بە ناحیەی دێگەڵە، بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە لەنێوان دو بنەماڵەدا چوار کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربون

عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە بە خه‌ندانی راگەیاند، لە گوندی ئەشکەوت سەقای سەر بە ناحیەی دێگەڵە، بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە لەنێوان دو بنەماڵەدا چوار کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربون، کە یەکێک لە بریندارەکان ژنە.

سیان لە کوژراوەکان باوکێک و دو کوڕن

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کۆیە، سیان لە کوژراوەکان باوکێک و دو کوڕن.

ئاماژەی بەوەشكرد، کوژراوەکەی دیکە سەر بە بنەماڵەی بەرامبەرە کە کوڕێکی بنەماڵەکەیە و سێ کەسیشیان لێ بریندار بوە، کە یەکێکیان باوکیەتی.

راشیگەیاند، کێشەکە لەسەر زەویوزار بوە و لە ئێستاشدا تەرمی کوژراوەکان و بریندارەکانیش رەوانەی شاری هەولێر کراون.

ئەوەشی خستەڕو، پاش گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر دو بنەماڵەکە لەوێش گرژیان دروستکردوە و تەقەیان کردوە، کە بەهۆیەوە ژنێکی دیکە برینداربوە.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close