ڕۆژنامەکوردستانی

حكومەتی هەرێم ستراتیژی وەبەرههێنانی خۆی بۆ ساڵی 2021 ئاشكرادەكات

شكۆی كوردستان-

لیژنەی وەبەرهێنان لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەرفەتی بوژانەوەی کەرتی وەبەرهێنان لەساڵی 2021دا بەستراوەوە بەرێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە، لەگەڵ ئەوەشدا بەگوێرەی بەرنامەیەک ئەمساڵ کەرتی  پیشەسازی، گەشت و گوزار و کشتوکاڵ زۆرترین وەبەرهێنانیان تێدادەکرێت.

دۆخی وەبەرهێنان لەساڵی نوێدا دەگەڕێتەوەسەر دۆخی سیاسی و ئابوری هەرێم 

شوان زراری، بڕیاردەری لیژنەی وەبەرهێنان لەپەرلەمانی کوردستان بەخەندان-ی راگەیاند، دۆخی وەبەرهێنان لەساڵی نوێدا دەگەڕێتەوەسەر دۆخی سیاسی و ئابوری هەرێم و پرسی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، بەجۆرێک ئەگەر رێککەوتنەکان وەک خۆی جێبەجێبکرێن کەرتی وەبەر‌هێنانیش هاوشێوەی زۆرینەی کەرتەکانی دیکە بوژانەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

ئەمساڵ کەرتی  پیشەسازی، گەشت و گوزار و کشتوکاڵ زۆرترین وەبەرهێنانیان تێدادەکرێت

ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی پلانی دەستەی وەبەرهێنان کە لەناوەڕاستی ساڵی رابردوەوە بڵاوکراوەتەوە زیاتر لە 1100 (هەزار و سەد) پڕۆژە ئامادەکراوە و بانگهێشتی وەبەرهێنەرانی کردوە کە زۆرینەیان پێکدێن لەپڕۆژەی پیشەسازی، گەشت و گوزار و کشتوکاڵ، ئەوەش مانای وایە ئەو سێ کەرتە لەم ساڵدا زۆرترین وەبەرهێنانیان تێدادەکرێت.

کەرتی وەبەرهێنان لەچەند ساڵی رابردودا بەتایبەتی لەبواری دروستکردنی شاری نیشتەجێبوندا بەخێرایی گەشەی کرد و قەبارەی وەبەرهێنان لەم کەرتەدا بە دەیان ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، بۆیە لەئێستادا هەرێم پلانی ئەوەی هەیە هاوشێوەی نیشتەجێبون، وەبەرهێنان لەبوارەکانی دیکەشدا بکرێت و کەرتی تایبەت رۆڵی خۆی زیاتر بگێڕێت.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close