نێودەوڵەتیڕۆژنامە

نەتەوە یەكگرتوەكان لەبارەی لەسێدارەكانی گەنجێكی تەمەن 16 ساڵ پەیامێك دەداتە ئێران

شكۆی كوردستان-

نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی لەسێدارەدانی هاوڵاتییەک بەناوی محەمەد حەسەن ڕەزایی تەمن 16 ساڵ پەیامێکی ئاڕاستەی ئێران کرد و رایگەیاند، ئەو سزایە پێشێلکردنی مافە جیهانییەکانە.

مشێڵ باچلێیت، کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی لەسێداردانی ئەو مێردمنداڵە 16 ساڵەی کۆتایی ساڵی رابردو لە سێدارەدرا، رایگەیاند، “بە توندی لەسێدارەدانی محەمەد شەرمەزاردەکەم، ئەوە چوارەم کەسە کە بەهۆی تاوانێکەوە لە پێش تەمەنی 18 ساڵیدا لە سێدارە دەدرێت”.

محەمەد حەسەن ڕەزایی تەمەنی 16 ساڵان بو، بەتۆمەتی پەیوەندی بە روداوێکی شەڕە چەقۆ کە کەسێکی تیایدا کوژرا دەستگیر کرا و 31ی مانگی 12ی 2020 لەسێدارەدرا.

ڕەزایی کاتێک دەستگیرکرابو کە لە نەخۆشخانەبو بۆ چارەسەرکردنی برینداربونی لەو شەڕەدا و لەژێر فشاردا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە

ڕەڤینا شەمداسانی، وتەبێژی کۆمسیاری باڵا مافەکانی مرۆڤ بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “ڕەزایی کاتێک دەستگیرکرابو کە لە نەخۆشخانەبو بۆ چارەسەرکردنی برینداربونی لەو شەڕەدا و لەژێر فشاردا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە”.

زانیاری باوەڕپێکراو هەیە کە لە زینداندا ئەشکەنجە درابو، فشاری خراوەتەسەر تاوەکو دان بەو تاوانەدا بنێت

شەمداسانی باسی لەوەشکردوە، “زانیاری باوەڕپێکراو هەیە کە لە زینداندا ئەشکەنجە درابو، فشاری خراوەتەسەر تاوەکو دان بەو تاوانەدا بنێت و ڕێگەش نەدراوە دەستی بە خزمەتگوزاری تەندروستی بگات، پاشان خراوەتە زیندانی تاکە کەسییەوە بێ ئەوەی ڕێگە بە خێزانەکەی و پارێزەرەکەی بدرێت چاویان پێبکەوێت و بەردەوامیش دەبرا بۆ لێکۆڵینەوە”.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی لێخۆشبونی جیهانی، لە ساڵی 1990وە 149 کەس کە بەهۆی تاوانێک بە منداڵی کردویانە لە 10 وڵاتی جیهاندا لەسێدارە دراون، ئەو وڵاتانەش بریتین لە چین، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، ئێران، نایجیریا، پاکستان، عەرەبستانی سعودیە، سودانی باشور، سودان، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەمەن.

بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، سزای لەسێدارەدان بۆ هەندێک لە تاوانباران لە تەمەنی 15 ساڵییەوە جێبەجێ دەکرێت و بۆ کچانیش تەمەنی 9 ساڵیدا.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close