ڕۆژنامەکوردستانی

چیرۆكی گێچەڵی حەشدی شەعبی بە خێزانێكی كورد لەناحیەی قەرەتەپە

شكۆی كوردستان-

دوای ئەوەی لە16-ی ئۆكتۆبەری 2017، سوپای عێراق ناوچەكانی كەركوك و دەوروبەری كۆنترۆڵكرد، چەندین چیرۆكی نەخوازراو و ترسێنەر بەسەر كوردانی ئەو ناوچەیە بیستراوە، چیرۆكی گێچەڵی حەشدی شەعبی بەژنێكی كورد و ناچاركردنی كوڕەكەی بەهەڵهاتن دواین چیرۆكی نەبیستراوی ئەو هێزە ئەمنیانەیە.

ئەندامێكی ئەو خێزانە كە لەبەر هەستیاری بابەتەكە نەیویست ناویبهێنرێت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستانی راگەیاند،” له‌ ناوه‌راستی مانكی ئۆكتۆبەری 2020 هێزەكانی حه‌شدی شەعبی گێچەڵ به‌ ئافره‌تیكی تەمەن 55 سالی ده‌كەن كه‌ كورده‌و ناوی (بدریه‌ فیچ الله عبدالله )له‌كوندی (فه‌كه‌) كه‌سه‌ر به‌ ناحیەی قه‌ره‌ته‌پە‌ به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ئێستا بێوه‌ژنه‌و میرده‌كه‌ی به‌عسی بوه‌ كاتی خۆی مێرده‌كه‌ی تاوانی ئه‌نجامداوه‌ دزیی لەكەسوكاری كردوە.

دواتر بەزۆر ئەو ئافرەتە ‌ماره‌ ده‌كه‌ن له‌ ئه‌ندامێكی حه‌شدی شه‌عبی كە بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە” ئەو ئەندامەی حەشدی شەعبی لەشەڕی داعشدا پارچەی چەك بەرسەری كەوتوە وه‌ك و شێتی لێهاتوه‌ ئەو ئافرەتەیان لێ مارەكردوە بۆئەوەی ببێت بەخزمەتكاری، دواتریش دەركەوت وەك دەستكەوتی جەنگ حسابیان بۆ كردوه‌.”

وەك لەگێڕانەوەكەدا باسكرا، برایەكی ئەو ئافرەتە ‌به‌ناوی(محمد فیچ الله عبدالله )ویستویەتی بەرگری بكات لەخوشكەكەی، بەڵام دەیگرن و بێسەروشوێنی دەكەن.

‌شایانی باسه‌ كوڕێكی ئه‌م ئافره‌ته‌ به‌ناوی(عمر هیدایت امین) كه‌ هه‌ره‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانی هه‌بوه‌ له‌لایه‌ن هێزەكانی حەشدەوە، بەناچاری وڵاتی بەجێهێشتوە و هەڵهاتوە.

ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په سەر بە قەزای خانەقینە لە پارێزگای دیالە و‌ ده‌كه‌وێته‌ باشوورى خۆرئاواى قه‌زاى كفری و‌ ژماره‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى به ‌گونده‌كانى چوارده‌وریه‌وه‌ نزیكه‌ى 36 هه‌زار كه‌س ده‌بێت. زۆربه‌ى پێكهاته‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ كوردە و‌ توركمان و عه‌ره‌بى شیعه ‌مه‌زهه‌ب و سوننه‌ مه‌زهه‌بیشى تێدا ده‌ژى. لە دوای ڕوداوی 16-ی ئۆکتۆبەر، لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپای عێراق كۆنترۆڵكرا، لەوكاتەوە ئەو ناوچەی لەڕوی ئەمنیشەوە لە ڕەوشێکی ناجێگیر دایە و ناو بەناو چەکدارانی داعش هێرش دەکەنە سەر هاووڵاتیانی سڤیل.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close