شكۆی كوردستان-
شاندێكی پارتی لە دوێنێوە سەردانی بۆ لای لایەنەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردوە و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ هەریەکە لە بزوتنەوەی ئیسلامی و حزبی شیوعی کۆببێتەوە و سبەی پێنجشەمەش لەگەڵ شاندێکی یەکێتی لە هەولێر کۆدەبێتەوە.
فارس نه‌ورۆڵی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، “پارتی شاندێكی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی و په‌یوه‌ندیه‌كان پێكهێناوه، به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له‌حكومه‌ت و ئه‌وانه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تن”.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه، دروستكردنی كه‌شێكی ئارام و تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌شه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان
ئاماژەی بەوەشکرد ئامانجی سه‌ردانه‌كه، “دروستكردنی كه‌شێكی ئارام و تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌شه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان” بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره‌دانی سیاسه‌ت.
ئەمڕۆ شاندی حزبەکەی لە هەولێر بەجیا لەگەڵ شاندی هەریەکە لە بزوتنەوەی ئیسلامی و حزبی شیوعی کۆدەبێتەوە
نه‌ورۆڵی باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ شاندی حزبەکەی لە هەولێر بەجیا لەگەڵ شاندی هەریەکە لە بزوتنەوەی ئیسلامی و حزبی شیوعی کۆدەبێتەوە و سبەی پێنجشەممەش لەگەڵ شاندی یەکێتی کۆدەبنەوە، کە بەوتەی ئەو “سه‌ردانه‌كان گرنگن بۆ دروستكردنی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شە”.
پارتی ده‌یه‌وێت تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش دروستببێت بۆ نێوماڵی كورد و ئه‌و په‌رته‌وازه‌ییه‌ی هه‌یه تێپه‌ڕێندرێت
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی وتیشی، “پارتی ده‌یه‌وێت تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش دروستببێت بۆ نێوماڵی كورد و ئه‌و په‌رته‌وازه‌ییه‌ی هه‌یه تێپه‌ڕێندرێت”.
دوێنێ سێشەممە شاندێکی پارتی کە پێکهاتبو کاکەمین نەجاڕ و زەعیم عەلی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی و عەلی حسێن و پشتیوان سادق ئەندامانی سەرکردایەتی ئەو حزبە سەردانی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانی کرد و لەبارەی پرسی دروستکردنی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق گفتوگۆیان کرد.
سەردانی شاندی پارتی بۆ لای لایەنەکانی کوردستان لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە شاندێکی ئەو حزبە سەردانی بەغدای پایتەختی کردوە و تا ئێستا چەندین دیدار و کۆبونەوەی لەگەڵ لایەنەکانی عێراق ئەنجامداوە.