شكۆی كوردستان-
كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌شتی “مه‌كران”ی ره‌وانه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی كرد، كه گه‌وره‌ترین كه‌شتییه و له‌لایه‌ن سوپای ئه‌و وڵاته‌شه‌وه كه‌شتیه‌كه وه‌رگیرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لهمهراسیمێكدا به ئاماده‌بونی محه‌مه‌د باقری، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئێران و لیوا عه‌بدولڕه‌حیم موسه‌وی، فه‌رمانده‌ی سوپا وه‌رگرتنی كه‌شتی “مه‌كران” له كه‌نداوی عه‌ره‌بی راگه‌یه‌ندرا.
ئامانج له‌ناردنی كه‌شتی مه‌كران ئه‌وه‌یه، كه هێزی ده‌ریایی له ناوچه‌ی سنوریه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و ده‌ریای سور و ده‌ربه‌ندی مه‌نده‌ب بپارێزرێت
روسیا توده‌ی بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئامانج له‌ناردنی كه‌شتی مه‌كران ئه‌وه‌یه، كه هێزی ده‌ریایی له ناوچه‌ی سنوریه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و ده‌ریای سور و ده‌ربه‌ندی مه‌نده‌ب بپارێزرێت.
ره‌وانه‌كردنی بۆ كه‌نداوی عه‌ره‌بی پشتگیریكردنی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئێرانه
كه‌شتی “مه‌كران” كه‌شتییه‌كی بازرگانی نوێكراوه، له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا گۆڕانكاری تێدا كراوه بۆ كه‌شتییه‌كی سه‌ربازی، ره‌وانه‌كردنیشی بۆ كه‌نداوی عه‌ره‌بی پشتگیریكردنی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئێرانه.
قورساییه‌كه‌ی 121 هه‌زار تۆنه، مینبه‌رێكی موشه‌كی 950 تۆنی له‌سه‌ر جێگیركراوه
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی سوپای ئێران، كه‌شتیی “مه‌كران” به دورگه‌یه‌كی گه‌وه‌ره ناودەبرێت، قورساییه‌كه‌ی 121 هه‌زار تۆنه، مینبه‌رێكی موشه‌كی 950 تۆنی له‌سه‌ر جێگیركراوه، روبه‌ره‌كه‌ی 3200 (سێ هه‌زار و دوسه‌د) مهتردوجایه.
له‌یه‌ككاتدا ده‌توانرێت پێنج فڕۆكه له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه نیشێتهوه
له‌یه‌ككاتدا ده‌توانرێت پێنج فڕۆكه له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه نیشێتهوه، هه‌روه‌ها ده‌شتوانێت 82000 (هه‌شتا و دو هه‌زار) تۆن پشتیوانی سه‌ربازی و جه‌نگی هه‌ڵبگرێت.
سوپای ئێران رایگه‌یاندوه، كه‌شتی “مه‌كران” ده‌توانێت وه‌ك بنكه‌یه‌كی ئاسمانی گه‌ڕۆك بۆ پاڵپشتیكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزه تایبه‌ته‌كان و هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنه موشه‌كییه‌كان به‌كاربهێندرێت، هه‌روه‌ها توانای كۆنترۆڵكردنی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان و ئاڕاسته‌كردنیان بۆ گه‌شتی دورمه‌ودا هه‌یه.