شكۆی كوردستان-
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم، ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ به‌رگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده ده‌ستپێده‌كات و لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشیه‌ش بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست راده‌سپێرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌ئاماده‌بونی بریكاری وه‌زاره‌ت، لیژنه‌ی باڵای ئه‌نفلۆنزای باڵنده له هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه .
كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بو به ئاماده‌كاری و رێكاره‌كانی خۆپارێزی و پارێزگاری له به‌رهه‌می كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه تایبه‌ت بو به ئاماده‌كاری و رێكاره‌كانی خۆپارێزی و پارێزگاری له به‌رهه‌می كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوا به‌دوایی بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
دوایی دیراسه‌كردنی دۆخی پرۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ری خۆشبه‌ختانه ده‌ركه‌وت كه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له هه‌رێمی كوردستان تۆمارنه‌كراوه
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، دوایی دیراسه‌كردنی دۆخی پرۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ری خۆشبه‌ختانه ده‌ركه‌وت كه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له هه‌رێمی كوردستان تۆمارنه‌كراوه، بۆ ئاماده‌كاری زیاتر وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌گه‌ڵ لێژنه‌كه دوایی دیراسه‌ی خستنه‌ڕوی پێویستیه‌كان و دابه‌شكردنی نامیلكه‌ی ڕێنماییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ خاوه‌نی كێلگه په‌له‌وه‌ریه‌كان كرد.
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو لیژنه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی ڕاسپارد به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڤێتێرنه‌ری و سامانی ئاژه‌ڵی ڕێنمایی و ڕێكاره پێویستیه‌كان بگرنه‌به‌ر .