ڕۆژنامەکوردستانی

ئاسایشی سلێمانی لەبارەی كوژراندنی كارمەندێكی ئاسایش لە بازگەی تاسڵوجە رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

شكۆی كوردستان-

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، لەبازگەى تاسڵوجە لەکاتى تیپەڕبونى ئۆتۆمبێلیکى سەر بە هێزەکانى پێشمەرگە لەنێوان پێشمەرگەکان و کارمەندانى بازگەکە لێکتێنەگەیشتنیک رویداوە و لەلایەن پێشمەرگەکانەوە بەچەقۆ هێرش کراوتە سەر چەند کارمەندێکى ئاسایش و بریندارکراون و کارمەندێکی ئاسایش گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى لەرونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، سەر لەبەیانى ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30ى لەبازگەى تاسڵوجە سەر بە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى لەکاتى تیپەربونى ئۆتۆمبێلیکى سەر بە هێزەکانى پێشمەرگە لەنێوان پێشمەرگەکان و کارمەندانى بازگەکە لێکتێنەگەیشتنیک ڕویداوە لەئەنجامدا بوەتە دەمەقاڵی و شەڕ.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەلایەن پێشمەرگەکانەوە بەچەقۆ هێرش کراوتە سەر چەند کارمەندێکى ئاسایش و بریندارکراون، “عەریف شاخەوان ئەحمەد مەحمود، کارمەندانى ئاسایشی بازگەى تاسڵوجە بەهۆى سەختى برینەکەى شەهید بو و پێنچ کارمەندى دیکە بریندار بون”.

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى باسی لەوەشکردوە، دواى دروستبونى کیشەکە توانرا بەهەوڵ و هیمەتى هەمو لایەک ئاڵۆزیەکان کۆتایی پێ بهێنرێت و دەست بەجێ لیژنەى لێکۆڵینەوە پێکهێنرا بۆ ئەوەى یاسا بەرقەرار بێت.

ئەوەش خراوەتەڕو، هەردو لایەنى هۆکارى درۆستبونى کێشەکە بەفەرمانى دادوەر ڕاگیراون.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close