به‌شێك له فراكسیۆنه‌كان پڕۆژه‌ى یاساى دووباره بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌نێرن
تایبەت بە رۆژنامەی شكۆى كوردستان-
له ماوه‌ى سێ ساڵى خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان (78) پڕۆژه یاسا پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كراون، فراكسیۆنى گۆڕان و چه‌ند فراكسیۆنێكى دیكه‌ش په‌رله‌مانیش له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ پڕۆژه یاسایه‌كیان پێشكه‌شنه‌كردووه.
به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى كه له په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه به (شكۆى كوردستان) دراوه. له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردووی كاركردنی په‌رله‌ماندا ته‌نیا (14) پڕۆژه یاسا له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا په‌سه‌ندكراوه و به‌شێك له 64 پڕۆژه یاساى دیكه‌ش به‌هۆی كه‌موكوڕی یاساییه‌وه ره‌تكراونه‌ته‌وه و به‌شێكیشیان له‌قۆناغی یاساداناندان.
له‌ئێستادا خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ساڵی سێیه‌میدایه و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌سه‌رجه‌م فراكسیۆنه جیاوازه‌كانه‌وه (78) پڕۆژه یاسایان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كردووه، له‌و ژماره‌یه‌دا 22 پڕۆژه یاسا له‌لایه‌ن لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان به‌هۆی كه‌موكوڕیی و دووباره‌بوونه‌وه‌ی به‌شێكی تریان، ره‌تكراونه‌ته‌وه. شه‌ش پڕۆژه یاساش پێشنیازكراو به‌ڵام به‌هۆی بڕیاره‌كانی پێشووى په‌رله‌مان و یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كانى دیكه، پێویست به ده‌رچوونیان ناكات.
حكومه‌ت به‌شێك له پڕۆژه‌كانی راگرتووه
به‌هۆی بوونی قه‌یرانی دارایی و په‌یوه‌ستبوونی پڕۆژه یاساكانی په‌رله‌مان به‌خه‌رجكردنی پاره‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم (13) پڕۆژه‌ی یاسای په‌رله‌مانی راگرتووه به‌بیانوونی ئه‌وه‌ی له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی پێویستی له‌به‌ر ده‌ست نییه كه له‌كاتى جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه، خه‌رجى بكات.
10 پڕۆژه یاسا كه پێشكه‌ش كراون تائێستا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ نه‌كراوه تا ئاراسته‌ی لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كان بكرێت و ئه‌وانیش بتوانن راپۆرتی خۆیانی له‌باره‌وه ئاماده بكه‌ن، به‌ڵام 13 پڕۆژه‌ی دیكه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كراوه‌و ئێستا له‌ژێر پڕۆسه‌ی یاساداناندان.
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان پڕۆژه‌ى فراكسیۆنه‌كان وه‌رناگرێت
به‌پێى به دواداچوونه‌كان؛ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هیچ پڕۆژه یاسایه‌كی فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی ناو په‌رله‌مان ناخاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه. به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌و پڕۆژه یاسایانه ده‌خاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆیان ده‌نێردرێت، هاوكات لەماوەی سێ ساڵی یەکەمی ئه‌و خوله‌ى په‌رله‌مان، فراکسیۆنی گۆڕان هیچ پڕۆژە یاسایەکی پێشکەش بەسەرۆکایەتی پەرلەمان نەکردووە له كاتێكدا فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان ٧٤ پڕۆژە یاسایان پێشکەشکردووە، به‌ڵكو تەنیا ئەندامەکانی گۆڕان واژوویان لەسەر پڕۆژەی فراکسیۆنەکانی دیکە کردووە.
لەگەڵ هەڵبژاردنی یەکەم دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، گۆڕان نزیکەی ١٧ پڕۆژە یاسای ئامادە کراویان بردووەتە لای هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، بەڵام هێمن هەورامی پێی وتوون: سەرەتا ئەولەویات بۆ ئەو پڕۆژە یاسایانەیە کە حکومەت بۆ پەرلەمانی دەنێرێت، چونکە لەحکومەتدا نوێنەری یەکێتی و گۆڕان و پارتی هەن بۆیە هیچ کام لەپڕۆژە یاساکان نەخراونەتە لیستی پڕۆژە پێشنیازکراوەکان.
گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رەتیدەکاتەوە فراکسیۆنەکەیان هیچ پڕۆژەیەکی نەبووبێت و ده‌ڵێت: ئەوان پڕۆژەیان هەبووە، بەڵام دەستەی سەرۆکایەتی پڕۆژەکانیانى وەرنەگرتووە.
گوڵستان سەعید، بە (شكۆى كوردستان)ی گوت: وەک فراکسیۆنی گۆڕان بەر لەهاتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، کۆمەڵێک پڕۆژە یاسامان بۆ دەستەی سەرۆکایەتى بەرزکردەوە، بەڵام دەستەی سەرۆکایەتی بەبیانووی ئەوەی لەئێستادا لەگەڵ حکومەت رێککەوتوون کە تەنیا کار لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایانە بکەن کە لەحکومەتەوە دەنێردرێن، بۆیه لەدوای تەواوبوونی پشووی پەرلەمان پڕۆژەکان بەرزده‌کەینەوە بۆ دەستەی سەرۆکایەتی”.
له‌باره‌ى ره‌تكردنه‌وه‌ى به‌شێكى زۆر له‌و پڕۆژه یاسانه‌ى پێشكه‌شده‌كرێن، رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به بوار نیوزى راگه‌یاند: ئه‌وان به داتا و ژماره زانیاریان له‌باره‌ى ژماره‌ى پڕۆژه یاساكان و هۆكارى ره‌تكردنه‌وه‌كه‌یان خستۆته‌ڕوو؛ به‌شێكى حكومه‌ت لێى به‌رپرسه و ره‌تیكردۆته‌وه و به‌شه‌كه‌ى دیكه‌شى په‌یوه‌ندى به كه‌موكوڕى پڕۆژه یاساكانى فراكسیۆنه‌كانه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها هۆكارى دیكه‌ى ره‌تكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌وه‌كان به‌هۆى ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له پڕۆژه‌كان وه‌كو دووباره‌ن و پێشتر هه‌بوونه و پێویست به ده‌رچوونیان ناكات.