شكۆی كوردستان-
ئەمڕۆ هەینی نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌رزبونه‌وه‌ی بەرچاوی بەخۆوه‌بینی و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له 67.58 دۆلارەوە گەیشتە 69.60 دۆلار.
بە پێی ئاژانسی بلومبێرگ ، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته 69.60 دۆلار له‌كاتێكدا دوێنێ پێنجشه‌ممه، به 67.29 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا بەوەش هەر بەرمیلێک زیاتر لە 2 (دو) دۆلار زیادیکردوە، هه‌روه‌ها بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 66.32 دۆلار فرۆشرا.
پێشبینیدەکرێت وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەی ئۆپیک (ئۆپێک پڵه‌س) بڕیار بدەن سنودارکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی (نیسانی/4) داهاتو بەردەوامبێت و ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبونەوەی نرخی نەوت هەبوە.
هاوکات، لەبارەی هۆکارەکانی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت، ئاژانسەکان بڵاویانکردەوە، ئەمریکا یەدەگەکانی نەوتی بەراورد بە هەفتەی رابردو 21000000 (بیست و یەک ملیۆن) بەرمیل زیادیکردوە و ئەمەش بەرزترین ئاستی زیادکردنە کە لە ساڵی 1982وە تا ئێستا تۆمارکرابێت.