ڕۆژنامەکوردستانی

عەلی حەمەساڵح باسی دو مەترسی گەورە دەكات بۆ داهات و تەندروستی هاوڵاتیانی هەرێم

شكۆی كوردستان-

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستا لەفراكسیۆنی كوردستا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و تێیدا ئاماژەی بەمەترسی بەقاچاغ هێنانی جگەرە و گازوایل كرد.

عەلی حەمە ساڵح رایگەیاند، لەئێستادا جگەرە بە كواڵیتییەكی زۆر خراپ و بەڕێگای قاچاغ دەهێنرێتە كوردستان، بەجۆرێك لەسەدا 96-ی جگەرە باجی لێنادرێت.

وتیشی، ئەو گازوایلەی كە دەدرێتە شۆفێران و مۆلیدەكان گازوایل نیە، بەڵكو چەند ماددەیەكی كیمیایی مەترسیدارن كە زیانی تەندروستی زۆری بۆ هاوڵاتیان هەیە.

عەلی حەمەساڵح جەختیشیكردەوە، ئەو گازوایلە هاوڵاتیان توشی چەندین جۆر لەشێرپەنجە دەكات.

ئاشكراشیكرد، چەندین كارگەی جگەرە و شوێنی بەرهەمهێنانی گازوایل هەیە كە هیچ چاودێرییەكیان لەسەر نیە و باجیش نادەن، كواڵیتییەكانیان چاودێری ناكرێن و بەرپرسانی باڵایان لەپشتەوەیە.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close