شكۆی كوردستان-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریكا بڵاویكرده‌وه، دو به‌رپرسی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران خرانه لیستی ره‌شی ئه‌مریكاوه دوای ئه‌وه‌ی پێشێلكاری گه‌وره‌یان دژی مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌نجامداوه.
ئەنتۆنی بلینکن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یاندراوێكدا ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، “به‌تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌ی نا مرۆڤانه له‌گه‌ڵ زیندانییانی سیاسی و خۆپیشانده‌رانی ده‌ستگیركراو له‌ماوه‌ی دو ساڵی رابردودا ، ئه‌مریكا دو به‌رپرسی باڵای سوپای پاسدارانی ئێرانی خسته لیستی ره‌شی ئه‌و وڵاته‌وه”.
ئه‌و سزایه به‌سه‌ر هه‌ردو لێكۆڵه‌ری سوپای پاسدارانی ئێران عه‌لی هه‌متیان و مه‌سعود سه‌فداری سه‌پێندراوه
رونیشیكرده‌وه، ئه‌و سزایه به‌سه‌ر هه‌ردو لێكۆڵه‌ری سوپای پاسدارانی ئێران عه‌لی هه‌متیان و مه‌سعود سه‌فداری سه‌پێندراوه به‌سه‌ر خۆیان و خێزانه‌كانیاندا و ناتوانن سه‌ردانی ئه‌مریكا بكه‌ن.
بەهۆی تێوەگلانیان لە پێشێلکارییەكانی مافی مرۆڤ، ئەشکەنجەدان و سوکایەتیکردن بە زیندانیانی سیاسی ئه‌و سزایانه‌یان سه‌پاند به‌سه‌ریاندا
ئەنتۆنی بلینکن ئاشكراشیكرد، بەهۆی تێوەگلانیان لە پێشێلکارییەكانی مافی مرۆڤ، ئەشکەنجەدان و سوکایەتیکردن بە زیندانیانی سیاسی و ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکاندا لە ساڵی 2019 و 2020 لە ئێران ده‌ستگیركراون، ئه‌و سزایانه‌یان سه‌پاند به‌سه‌ریاندا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ،”وڵاتەکەی بەردەوامدەبێت لە سزادانی به‌رپرستانی باڵای ئێران به‌هه‌ر جۆره میكانیزمێكی گونجاو بێت به‌تایبه‌ت بۆ ئەو کەسانەی كه بەرپرسن لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە، هەروەها لەگەڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه به‌دواداچون بۆ ئه‌و جۆرە پێشێلكاریانه دەکەین”.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا یه‌كه‌م سزای ئیداره‌ی جۆ بادین سه‌رۆكی ئه‌مریكایه به‌سه‌ر گه‌وره به‌رپرسانی ئێران‌دا.