نێودەوڵەتیڕۆژنامە

کاربەدەستێکی نەتەوە یەکگرتوەکان داوای كۆدەنگی دژی لەشکری میانمار دەکات

شكۆی كوردستان-

لێکۆلەرێکی نەتەوە یەکگرتووەکان جونەتای لەشکری میانمار تۆمەتبار دەکات بە تاوانی تا ئەندازەیەک دژ بە مرۆڤایەتی و داوای کارێکی هەمئاهەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکات بۆ پەراوێزخستن و لابردنی ئەو ڕژێمە. ئەو ڕاپۆرتە لەلایەن ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.

تۆماس ئەندریوس، ڕاپۆرتنوسی تایبەت دەڵێت، لەوەتای سوپای مینمار لە 1 ی مانگی 2 وەدەسەڵاتی لە حکومەتی هەڵبژێردراوی سەندووە، هێزە ئەمنییەکان بەلانی کەم 70 هاوڵاتیان کوشتوە و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی زیاتر لە 2هەزار کەسیان دەستگیر کردووە.

دەڵێت بەڵگەی ڤیدیۆیی هێزە ئەمنییەکان هەیە کە بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە لە خۆپیشاندەران دەدەن، ماڵ و موڵکیان وێران کردووە، دووکانەکان تاڵان دەکەن و بە بێ جیاوازی تەقە لە ماڵی هاووڵاتیان دەکەن. ئەو دەڵێت جونەتا بە شێوەیەکی سیستماتیک بونیادە یاساییەکان وێران دەکات و ئازادی ڕادەربڕین و کۆڕو کۆبونەوە تێکدەشکێنێت.

ئەندریوس ئاماژە بەوەش دەکات سەرکردایەتی ئێستا، کە بە ڕژێمی بکوژ و نایاسایی ناودێری دەکات،لەبەردەم دادگای نێودەوڵەتیدا ، ڕووبەڕووی تاوانی کۆمەڵکوژی دەبێتەوە. لەشکر تۆمەتبارە بەو پێشێلکاریانەی مافەکانی مرۆڤ کە لە هەرێمی ڕاخاین بە زۆری بەرامبەر بە موسوڵمانە کەمینەکان ئەنجام داوە.

ئەو گوتیشی بەڵگەکان زۆربوون لەسەر ئەوەی ئەو کردارانە بەشێکن لە هەڵمەتێکی سیستماتیکی ڕێکخراو نەک زنجیرەیەک ڕووداوی جیاواز لەیەک. ئەو داوا لە وڵاتانی تریش دەکات هەنگاوێکی تۆکمەی هاوبەش بنێن بۆ ڕاگرتنی ئەو دڕندایەتییە.

دەشڵێت ” سزای فرە لایەنە پێویستە بسەپێندرێت بەسەر هەردوو ڕێبەرانی جونەتا و سەرەچاوە سەرەکییەکانیان لە ناویاندا پیشەسازی نەوت و گازی میانمار کە لایەن لەشکرەوە کۆنترۆڵ کراوە.”

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close