کوردستانی

د. كەمال مەزهەر لەتەمەنی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

حەندان-

د. کەمال مەزهەر، نووسەر و مێژوونووسی کورد لە تەمەنی 84 ساڵی لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد. 

کەمال مەزھەر ئەحمەد، لە ساڵی 1937 لە گوندی ئاغجەلەری سەر بە شاری کەرکووک لەدایکبووە، ساڵی 1959ی زایینی لە زانکۆی بەغدا کارناسیی بەشی مێژووی وەرگرت و چوو بۆ یەکێتیی سۆڤیەت. لە ساڵی 1969ی زایینی لە ئەنستیتۆتی رۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستەکانی وەرگرتووە. لە ساڵی 1981 بووەتە مامۆستای مێژوو.   کەمال مەزھەر ئەحمەد لە زانکۆی بەغدا لە ئەنستیتۆتی گەلانی رۆژھەڵاتی نزیک و ناوین لە باکوور، ئینیستیتیوتی باڵای لێکۆڵینەوەکانی نەتەوەیی و سۆسیالیستیی زانکۆی موستەنسەرییە و ھەروەھا ئینیستیتیوتی لێکۆڵینەوەکانی عەرەبی وانەی گوتووەتەوە.

ھەروەھا ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد و ئەنستیتۆتی کوردە لە پاریس. دکتۆر کەمال مەزهەر ئەحمەد  لە ساڵی 1937 لە پارێزگای کەرکووک لەدایکبووەقۆناغەکانی خوێندنی لە شاری سلێمانی تەواووکردوونساڵی 1959 بەشی مێژووی کۆلیژی ئەدەبیاتی لە زانکۆی بەغداد  تەواوکردووەساڵی 1959 لەگەڵ ئەو خوێندکارانە دا بووە کە نێردراون بۆ یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی 1963 دکتۆرای لە مێژووی هاوچەرخی کورد بەدەستهێناوەوەک ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری کورد خزمەتێکی زۆری کردووە چەندین بەرهەمی وەکو کتێب لەسەر مێژووی کورد و جیهان  چاپکردوون 

هەندێک لە بەرهەمەکانی: 

 – ئافرەت لە مێژوودا: کورتە باسێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی.- تێگەیشتنی راستی؛ شوێنی لە رۆژنامەنووسی کوردیدا.

– چینی کرێکارانی عێراق.

– چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد

-بەرگی 1- چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد

-بەرگی 2- خەباتی رزگاریخوازی کورد و ئازەر لە ئێران- رێنیسانس.

– زاراوەی کارگێڕی، (عەرەبی کوردی).

– كوردستان لەساڵەكانی شەڕی یەكەمی جیهاندا.

– میر.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close