شكۆی كوردستان-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەژێر فشاری هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، بكوژی دو خوشكەكەی چەمچەماڵ كە باوكی دو كچەكەیە، خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لەسەرەتای مانگی ئەیلولی 2020، دو خوشك لەقەزای چەمچەماڵ كوژران، بەتۆمەتی كوشتنی كچەكان دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ باوكی كچەكان دەركرد، بەڵام تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبو، هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەردەوامبون لەلێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتبار”.
لەژێر فشاری هێزەكانی پۆلیسدا باوكی دو خوشكەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد
ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرئەنجام لەژێر فشاری هێزەكانی پۆلیسدا باوكی دو خوشكەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.
لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تاسی لەوەشکردوە، تۆمەتبار (ف، ح، ش) لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.
9ی (ئەیلول/9)ی 2020 تەرمی ئەو دو خوشكە لە نزیك گوندێكی چەمچەماڵ بە كوژراوی دۆزرانەوە
رۆژی 9ی (ئەیلول/9)ی 2020 تەرمی ئەو دو خوشكە لە نزیك گوندێكی چەمچەماڵ بە كوژراوی دۆزرانەوە، دوای ئەوەی توێكاری پزیشكیان بۆ كرا لە پزیشكی دادی سلێمانی، دەركەوت هەردو تەرمەكە شوێنەواری گوللە و لێدان بە جەستەیانەوە دیاربوە.
ئەو دو خوشكە، تەمەنیان 19 ساڵ و 17 ساڵە، پێشتر ئەو دو كچە دایك و باوكیان لەیەك جیابونەتەوە، لای باوكیان ماونەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەكانی خەندان، ئەو دو خوشكە، تەمەنیان 19 ساڵ و 17 ساڵە، پێشتر ئەو دو كچە دایك و باوكیان لەیەك جیابونەتەوە، دو كچەكە لای باوكیان ماونەتەوە.
بەر لە کوژرانی ئەو دو خوشکە، سكاڵایان لەسەر باوکی تۆماركردوە بەهۆی خراپ مامەڵەكردن لەگەڵیان، دواتر چونەتە شەڵتەرەكانی تایبەت بۆ پاراستنی ژنان، بەڵام بەر لە روداوەکە باوكیان بەڵێنیداوە كە چیتر بەشێوەی خراپ مامەڵەیان لەگەڵ نەكات و هەردو كچەكەی گەڕاندوەتەوە بۆ لای خۆی.
