کوردستانی

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی لەبارەی دەستگیرکردنی “بکوژ”ی دو خوشکەکەی چەمچەماڵ بڵاوکردەوە

شكۆی كوردستان-

جێگری سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی دەستگیرکردنی “بکوژ”ی دو خوشکەکەی چەمچەماڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەدەمی تاوانەكەدا بەڵێنیداوە تا ئاشكراكردنی تاوانباران و ڕوبەڕوكردنەوەیان لەگەڵ یاسا كۆڵ نەدەن، دەشڵێت، “ئەمڕۆ ئاسودەبوم بە دەركەوتنی راستییەكان و داننانی دەستگیركراو بەتاوانە قێزەونەكەی”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، “دەستخۆشی لە قائیمقامی چەمچەماڵ و هێزە ئەمنییەکانی سنورەكە دەكەم کە ئەمڕۆ تۆمەتباری كوشتنی هێلین و ئاوارەیان دەستگیركرد”.

لەدەمی تاوانەكەدا بەڵێنمان دا تا ئاشكراكردنی تاوانباران و روبەڕوكردنەوەیان لەگەڵ یاسا كۆڵ نەدەین

ئاماژەی بەوەشکردوە، “لەدەمی تاوانەكەدا بەڵێنمان دا تا ئاشكراكردنی تاوانباران و روبەڕوكردنەوەیان لەگەڵ یاسا كۆڵ نەدەین، ئەمڕۆ ئاسودە بوم بە دەركەوتنی راستییەكان و داننانی دەستگیركراو بەتاوانە قێزەونەكەی”. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لەسەرەتای مانگی ئەیلولی 2020، دو خوشك لەقەزای چەمچەماڵ كوژران، بەتۆمەتی كوشتنی كچەكان دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ باوكی كچەكان دەركرد، بەڵام تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبو، هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەردەوامبون لەلێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتبار”.

لەژێر فشاری هێزەكانی پۆلیسدا باوكی دو خوشكەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد

ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرئەنجام لەژێر فشاری هێزەكانی پۆلیسدا باوكی دو خوشكەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد، تۆمەتبار (ف، ح، ش) لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close