ئا/ شكۆى كوردستان
ڕهزا ئاڵتون، ئهندامى کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ئاماژه بهوه دهكات، كه گرنگ شهڕى كورد و كورد له هیچ بهشێكى كوردستان ڕوونهدات، بهپێچهوانهوه به دیالۆگ و ئاشتى چارهسهرى كێشهكان بكرێت. ئهو بهرپرسهى کۆما جڤاکێن کوردستان، پێیوایه به “یهكگرتوویى و تهبایی، دهستكهوتى گهوره بۆ گهلى كورد بهدى دێت”.
لهبارهى ڕێگریى له دروستبونى شهڕ لهنێوان حزبه كوردییهكان بهتایبهت پارتى دیموكراتى كوردستان و پارتى كرێكارانى كوردستان (پهكهكه) و ترسى هاوڵاتیانى باشوورى كوردستان، ڕهزا ئاڵتون، گوتى: “پێویستە بانگەوازی هەموو ڕۆڵهكانى نەتەوە بکرێت، پێویستە هەمووان بۆ پێشکەوتنی یەکێتی نەتەوەیی تێبکۆشن، ئەگەر تێکۆشان لە ئاستێکی سنوورداردا ئەنجامبدرێت، شانسی سەرکەوتنیش زۆر کەم دەبێت. دەبێت بانگەوازی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگا، پێکهاتە جیاوازەکانی ڕۆشنبیران بکرێت، دەبێت هەمووان لەو هەنگاوە سیاسییەدا بەشدار بکرێن، بۆیە پێویستە سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگیانە پێداگربین لەسەر یەکێتی نەتەوەیی بۆ بەرگری کردن لە دەستکەوتەکانمان، باش دەزانین ئەوانەی لە دەرەوەی ئەم بازنەیەدا دەجووڵێنەوە شتی زۆر گرنگ لە دەست دەدەن”.
گوتیشى: “کۆبوونەوە لە دەوری بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، ئەوەی کە لە ژێر چەترێکی دیموکراتدا یەکدی قبوڵ بکەین، ڕاستە هەموو لایەنێک هێزی سەربازیی خۆی هەیە، بهڵام ئەوەی چ هێزێک بۆ چ پارچەیەک پێویستە؟، ناكرێت هێز بۆ شهڕو ناكۆكى دابمهزرێندرێت. بهپێچهوانهوه به ئاشتى و دیالۆگ، كێشهكان چارهسهر دهكرێن”.
لهبارهى ئهنجامدانى كۆنگرهى نهتهوهیى كورد و كۆكردنهوهى جیاوازییهكان، ئهو ئەندامهى کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە، ڕایگەیاند: “پێوستە کورد لەم قۆناغەدا یەکێتی پێکبێنێت، چونكه ئەمڕۆ بە باسکردن لە تەنیا پارچەیەک بەواتەی پێداگرییە لە سەر چارەسەرنەکردنی پرسەکان”.
ئاماژهى بهوهشكرد، كه کورد بەدرێژەی مێژوو کێشەی پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی هەبووە، گوتیشى: “ئەگەر سەیری کاریگەریی هێزە دەرەکییەکان بکەین دەبینین کە کورد نەیتوانیوە بڕیارێكی بەهێز بۆ نەتەوەبوون بدات، بەردەوام لە دۆخێکی پارچەبوون و جیابووندا بووین، ئەوەش بە دەستێوەردانی دەرەکی، ئەو دۆخەش بەردەوام کێشە و ئاستەنگی لە بەردەم نەتەوەبوونی کورددا دروستکردووە، بێگومان هەوڵدرا و تێکۆشان کراوە، بەڵام هیچ کامە لەو هەوڵانە نەیانتوانیوە کێشەکان لاببەن لە بەردەمی نەتەوەبوونی کورددا”. دهشڵێت: “پێویستە لە دۆخێکی وەکو ئێستادا بۆ نرخاندنی کێشەی نەتەوەیی لە ڕوانگەیەکی مێژووییەوە سەیری تێکۆشانی ئازادیی کورد بکەین”.
لهبارهى ئهو ڕێگریانهى دێنهپێش بۆ پێكنههێنانى یهكێتیی نهتهوهیى، ڕهزا ئاڵتون گوتى: “لایەنی یەکەم سیستمێکی نێودەوڵەتییە کە هەوڵدەدات دەسەڵاتداریی بە سەر کورددا ڕابگرێت و هەبوونی کورد ئینکاری بکات، لەلایەکی دیکەوە تێکۆشانی کوردە، کورد لە پێناو هەندێک بایەخدا بەرخۆدانی کردووە و ئەمەش بووەتە هۆی قازانجکردنی کورد، کورد بۆ چارەسەکردنی کێشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تا ئەو ڕادەیەی بتوانێت ڕۆڵ دەگێڕێت، بە گێڕانی ڕۆڵێکی وەهاش کورد نەیتوانی دەرئەنجام و دەستکەوتی پێویست بە دەست بێنێت. لە دۆخێکی وەکو ئەمڕۆدا، کاتێک سەیر دەکەین لە سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان پێشکەوتنی سیاسی ڕوویداوە، ئەگەر دۆخی باشوری کوردستان و ئێڕان و تورکیاش بێنینە بەر چاو ئەگەرچی مەترسی زۆر گەورە بۆ کورد دروستدەکەن، بەڵام دیسانەوە ڕێگه بۆ ئازادی کورد کراوەیە”.
لهبارهى كێشهى كورد له پارچهكانى كوردستان و مافى كوردانى ڕۆژههڵاتى كوردستان، ئهو ئهندامهى كۆنسهى بهڕێوهبهرایهتى كهجهكه، گوتى: “پێویستە سیاسەتی ناوخۆی ئێران و دۆخی کۆمەڵگهی ئێران گۆڕانکاری تێدا پێکبێت، بەر لە هەموویان پرسی کورد، پاشان ئەو فرە پێکهاتەبوونەی ئێران لە بواری ئایینی و ئەتنیکییەوە ناتوانێت بە دەسەڵاتدارییەکی مەزهەبی و کۆنەپەرست چارەسەربکرێت”.
گوتیشى: “ئێران پێویستی بە گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی بنەڕەتی هەیە، لەم نێوانەشدا ڕۆڵی کورد زۆر گرنگە، کورد هەم دەتوانێت ئێران بشڵەژێنێت و هەم دەتوانێت ئارامی ئێران بپارێزێت، بۆ ئەمەی ئەمە یەکلایی بێتەوە ئێران دەبێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوردەکان بگۆڕێت، ئەگەر ئێران هەبوونی کوردەکان قبوڵ نەکات هەموو چرکەساتێک ئەگەری شڵەژانی دۆخی ئێران دەبێت، بەڵام ئێڕان دەتوانێت بە پێشەنگایەتی کوردەکان خۆی لەو کێشەیە ڕزگاربکات”.