ئا/ شكۆى كوردستان
به‌ڵگه فیلمی (منداڵیی عیماد) له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند (زه‌هاوی سه‌نجاوی) خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی( فیلمی تێمپۆ)ی پێبه‌خشرا كه گه‌وره‌ترین فیستیڤاڵه له وڵاتی سوێد.
به‌ڵگه فیلمی (منداڵیی عیماد) له ده‌رهێنانی زه‌هاوی سه‌نجاوی، باس له چیڕۆكی منداڵێكی ڕزگاربووی ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌گێڕێته‌وه، فلیمه‌كه به زمانی كوردییه ژێر نووسی به ئینگلیزی له‌گه‌ڵ دایه.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی تێمپۆ؛ یه‌كێك له گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵه‌كانی سوێده له بواری به‌ڵگه فیلم و به پشتگیری ئه‌نستیتۆی فیلمی سوێد به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مساڵ 90 به‌ڵگه فیلم تێیدا به‌شدار بووه.
ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا فیستڤاڵه‌كه به ئۆنلاین به‌ڕێوه چوو.