شكۆی كوردستان-
فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل وهك بهرپهرچدانهوهیهك بۆ هێرشهكانی چهند گروپێكی فهڵهستینیهكان، دو هێرشی ئاسمانییان کردوەتە سەر کێڵگە کشتوکاڵیەکانی ناوچەی مەتەر له غەززە، لەو هێرشانەدا هیچ زیانێکی گیانیی نەکەوتوەتەوە.
هێرشی ئاسمانییان کردوەتە سەر سەکۆی موشەکەکانی حەماس و تونێلەکانی لە غەززە
بهپێی ئاژنسی روسیا تودهی، سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانیان بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی ئاسمانییان کردوەتە سەر سەکۆی موشەکەکانی حەماس و تونێلەکانی لە کەرتی غەززە.
هێرشەکە وەک بەرپەرچدانەوەیەک ئەنجامدراوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێرشەکە وەک بەرپەرچدانەوەیەک بەرامبەر ئاڕاستەکردنی چەند موشەکێک لە کەرتی غەززەوە بۆ ئیسرائیل ئەنجامدراوە.
بەرەی رزگاری گەلی فەڵەستینە، بەرپرسیارێتیی خۆی لە هەڵدانی موشەکەکان راگەیاند
لە لایەکی دیکەوە، لیواکانی ئەبو عەلی موستەفا، کە باڵی سەربازیی بەرەی رزگاری گەلی فەڵەستینە، بەرپرسیارێتیی خۆی لە هەڵدانی موشەکەکان بۆ سەر ئیسرائیل راگەیاند ئهو كارهشیان وهك بەرپەرچدانەوەی ئهنجامداوه.