شكۆی كوردستان-
وەزارەتی تەندروستی هیندستان رایگەیاند، توشبون بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژێکدا بۆ 346786 (سێسه‌د و چل و شه‌ش هه‌زار و حه‌وتسه‌د و هه‌شتا و شه‌ش) كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه، بەو شێوەش بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەر ئه‌و وڵاته ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد، لە هەر چوار خولەکێکیشدا کەسێک بەهۆی ڤایرۆسەکەوە دەمرێت.
هه‌مو 4 (چوار) خوله‌كێكیش كه‌سێك به‌كۆرۆنا ده‌مرێت
به‌پێ ئاژانسی هەواڵی رۆیته‌رز، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هیندستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، روبه‌ڕوی شه‌پۆلی سه‌ختی كۆرۆنا بونه‌ته‌وه، ژمارەی توشبون و مردن به‌و ڤایرۆسه ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردوه له شه‌و و رۆژێكدا 346786 (سێسه‌د و چل و شه‌ش هه‌زار و حه‌وتسه‌د و هه‌شتا و شه‌ش) كه‌س توشی كۆرۆنا بون، هه‌مو 4 (چوار) خوله‌كێكیش كه‌سێك به‌كۆرۆنا ده‌مرێت.
حكومه‌تی هیندستان فڕۆكه‌ی سه‌ربازی و شه‌مه‌ندۆفێره‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆكسجین له باكوری ئەو وڵاتەوە تاوه‌كو باشوری دابینكردوه
ئاماژەی بەوەشکردوە، حكومه‌تی هیندستان فڕۆكه‌ی سه‌ربازی و شه‌مه‌ندۆفێره‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆكسجین له باكوری ئەو وڵاتەوە تاوه‌كو باشوری دابینكردوه، یه‌كێكیش له نه‌خۆشخانه‌كان بڵاویکردبوەوە، كه ته‌نها ئۆكسجینی بۆ ماوەی 90 خوله‌ك لە نەخۆشخانەکەداماوە بۆ 260 (دو سه‌د وشه‌ست) توشبوی كۆرۆنا.
سەرۆک وەزیرانی دەلهی داوادەکات له‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه و بەدەستهێنانی ئۆکسجین هاوكاریان بكه‌ن
ئارڤیند کەجریوال، سەرۆک وەزیرانی دەلهی لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای لە نارینارا مۆدی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان كردوه كه له‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه و بەدەستهێنانی ئۆکسجین هاوكاریان بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا كاره‌سات له‌و شاره دروستده‌بێت.
به‌پێی ئاماره‌كانی ته‌ندروستی هیندستان، تا ئێستا 16610481( شازده ملیۆن و شه‌شسه‌د و شه‌ست و یه‌ك هه‌زارو چوارسه‌د و هه‌شتا و یه‌ك) توشی كۆرۆنا بون و له‌و ژماره‌یه‌ش 189544 (سه‌د و هه‌شتا و نۆ هه‌زار و پێنجسه‌د و چل وچوار) كه‌س به‌و ڤایرۆسه مردون.