شكۆی كوردستان-
له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا، له‌كۆی 29 ئه‌ندام، به‌ده‌نگی 19 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه، پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان په‌سه‌ندكرا و داواش له پارێزگاركرا، چوار ئه‌ندامی دیكه بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه زیاد بكات.
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چونی 62ه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی په‌سه‌ندكرا كه له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و 11 ئه‌ندام پێكدێت.
گرنگی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ئه‌وه‌یه هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بكرێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه خزمه‌تگوزاریه‌كان ئاگادارده‌بن و پلانی پێشوه‌خته‌ی بۆ داده‌نرێت
وتیشی، “گرنگی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ئه‌وه‌یه هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بكرێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه خزمه‌تگوزاریه‌كان ئاگادارده‌بن و پلانی پێشوه‌خته‌ی بۆ داده‌نرێت، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ر ناوچه‌یه‌كیش ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی، ئێمه‌ش له سلێمانی به‌باشمانزانی، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆ ببێته جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه”.
به‌پێی په‌یڕه‌و بوار دراوه‌ته پارێزگاكان به‌پێی ژماره‌ی زۆری دانیشتوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی زیاد بكه‌ن
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “به‌پێی په‌یڕه‌و بوار دراوه‌ته پارێزگاكان به‌پێی ژماره‌ی زۆری دانیشتوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی زیاد بكه‌ن، بۆیه پێشنیازێكمان كردوه بۆ پارێزگار، چوار ئه‌ندامی دیكه بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی زیاد بكرێت، ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی، (نه‌خشه دانان، ئاوه‌دانكردنه‌وه، یه‌كێتی مامۆستایان، به‌رگری شارستانی)ن چونكه په‌یوه‌ستن به خزمه‌تگوزاریه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانیان هه‌یه به‌بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی”.
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ماوه‌ی 20 ساڵه ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی پێكهێندراوه، هیچ ئه‌ندامێكی پێش‌و، نابێته ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌كه، له‌شێوازی په‌سه‌ندكردنیشیدا ده‌نگ له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دراوه كه ببێته ئه‌ندام نه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ر خانه‌نشین بو یان ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه، كه‌سی دیكه كه ده‌چێته شوێنه‌كه‌ی ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی.