تایبهت به شكۆی كوردستان-
نەتەوەیەك
دەناسم ڕەنگاڵەن؛ دەگونجێن بەدڵیان بێت
دەکوژن و شەڕ دەکەن، شتێك بۆ ئەوان نەبێت
لە بۆنە ئایینەیان، فریشتەن
لە باڕ و قومارخانەکان، سەرخۆشێکی بێوێنەن
لە نمایشکردن، پۆڕن ستارن
لە ناڕەزایی، بوێریی سەر شاشەکانن
لە ئاهەنگ و بۆنەکان، سەرمەشقن
لە شەقام کڕ و بێدەنگن
لە ژن کوشتن شەڕەفمەندن
لە چاوبازی، هەڵۆی شەنگن
لە خۆخۆری شێرن…. داڵن
لەبەر دوژمن ڕێوین…. بێباڵن
19ى نیسانى 2021/ بریتانیا