ئا/ شكۆى كوردستان
ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی ڕایدەگەیەنێت، ڕەوشی ئەوڕوپا بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە مەترسیدارە و ھەفتانە یەک ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە دەبن.
ھانز کڵەوج، بەڕێوەبەری نوسینگەی ئەوڕوپا لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی ڕایگەیاند، گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە کیشوەری ئەوڕوپا، یەک ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و ڕەوشەکە مەترسیدارە.
وتیشی: “ھەفتانە یەک ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە دەبن، کە بۆ ھەر خولەکێک دەکاتە ١٦٠ کەس. لە بارەی ڤاکسینی ئەسترازینیکاشەوە وتی، گومانی تێدانییە کە ڤاکسینەکە چالاکە دژی بڵاوبونەوەی کۆڕۆنا و لە ئێستاشدا مەترسییەکانی خوێن مەیین لەو کەسانەی توشی کۆڕۆنا دەبن، زۆر زیاترە بەراورد بەو کەسانەی ڤاکسینی ئەسترازینیکا وەردەگرن.