Uncategorized

ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌باره‌ی پێدانی ڤاكسین ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

شكۆی كوردستان-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، ئەو هاڵاتیانەی ژەمی یەکەمی ڤاکسینی فایزەریان وەرگرتوە و ماوەی 21 تا 28 رۆژی بەسەردا تێپەڕیوە، دەتوانن سەردانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی ژەمی دوەمی ڤاکسینەکە.

دەتوانن سەردانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی ژەمی دوەمی ڤاکسینەکە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەراگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە هاتوە، ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکەنەوە کەوا یەکەم ژەمی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنای جۆری(فایزەر)یان وەرگرتوە پێش 21 تا 28 ڕۆژ، دەتوانن ئەمڕۆ و سبەی سێشەممە کاتژمێر 8:30 بۆ 5:00ـی ئێوارە سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی ژەمی دوەمی ڤاکسینەکە.

سەردانی (سەنتەری پێدانی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا) بکەن لە نەخۆشخانەی ڕزگاری

ئەوەش هاتوە، بۆ ئەم مەبەستە سەردانی (سەنتەری پێدانی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا) بکەن لە نەخۆشخانەی ڕزگاری.

 هاوڵاتیان دڵنیادەکەینەوە تەواوی ڤاکسین بۆ ژەمی دوەم دابینکراوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئەوەشی خستوەتەڕو، هاوڵاتیان دڵنیادەکەینەوە تەواوی ڤاکسین بۆ ژەمی دوەم دابینکراوە و داواکارین بەشێوازێکی هێمنانە ئەو ڕێنماییانەی دانراوە بۆ وەرگرتنی ڤاکسین  جێبەجێی بکەن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close