نێودەوڵەتیڕۆژنامەکوردستانی

له‌باره‌ی ئازادی راده‌ربڕینه‌وه‌، پلاسخارت ره‌خنه‌ی توند له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت

شكۆی كوردستان-

نێردەی سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئەنجومەنی ئاساییش رەخنەی لە هەرێمی كوردستان گرت و رایگەیاند، هەرکەسێک رەخنە لەدەسەڵاتی هەرێم بگرێت بەیاسای ئاساییشی نیشتمانی دادگایی دەكرێت.

ئەوانەی رەخنە لەدەسەڵاتی هەرێم دەگرن بەیاسای ئاساییشی نیشتمانی دادگایی دەكرێن

ئەمڕۆ سێشەممە، جێنین پلاسخارت نێردەی سكرتێری گشتی نەوتەوەیەكگرتووەكان وتارێكی تەلەفزیۆنی لە ئەنجومەنی ئاساییشی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشكەشكرد و تێیدا رەخنەی توندی ئاراستەی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، “ئەوانەی رەخنە لەدەسەڵاتی هەرێم دەگرن بەیاسای ئاساییشی نیشتمانی دادگایی دەكرێن.”

ئەو ڕوداوانەی ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان ڕویاندا دەبنەهۆی نیگەرانی بەرامبەر سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین

جێنین پلاسخارت وتیشی،” ئەو ڕوداوانەی ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان ڕویاندا دەبنەهۆی نیگەرانی بەرامبەر سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین.” 

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسانەی کە ڕەخنە لە دەسەڵات دەگرن، تەنها ڕوبەڕوی تۆقاندن و کۆت و بەندکردنی چالاكیەكانیان و دەستگیرکردن نەبونەتەوە، بەڵکو هەندێکیان تۆمەتی تەشهیریان ئاراستەکراوە، هەندێکی تریشیان لەمدوایانەدا بە یاساکانی ئاسایشی نیشتمانی دادگایی کراون.

دوای پەسەندکردنی بریاری سزادانی رۆژنامەنوس و چالاکوانانی بادینان لەلایەن دادگای پێداچونەوەی هەرێمەوە، ژمارەیەکی زۆر لەوڵاتانی ئەوروپا، ئەمریکا و ریێکخراوە نێودەوڵەتییەکان نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە و داوای ئازادکردنیان دەکەن، بەشێکیشیان هۆشدارییان داوە کە ئەو هەنگاوە ئازادی رادەربڕین و کاری رۆژنامەوانی لەهەرێمی کوردستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close