شكۆی كوردستان-
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو بۆیه‌كه‌م جار له هیندستان دۆزراوه‌ته‌وه و له‌ئێستادا هه‌مان ئه‌و ڤایرۆسه كه به كۆرۆنای هیندی ده‌ناسرێت، له 44 وڵاتی جیهان بڵاوبوه‌ته‌وه.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو “1.617.B” له‌مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ساڵی رابردو له هیندستان دۆزراوه‌ته‌وه، له داتای زنجیره‌ی جیناتدا دۆزرایه‌وه كه له بنكه‌ی داتای GISEd دا له خۆ ده‌گرێت و تاوه‌كو ئێستاش گه‌یشتوه‌ته 44 (چل و چوار) وڵات”.
یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كۆرۆنای هیندی بڵاوبوه‌ته‌وه بریتانیایه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ودیو سنوره‌كانی هیندستانه‌وه زۆرترین حاڵه‌تی “1.617B” له بریتانیا تاوه‌كو ئێست ئاشكراكراوه.
پێشتریش رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ڤایرۆسی كۆرۆنای كه ئێستا له هیندستان بڵاوبوه‌ته‌وه به “كۆرۆنای هیندی” ناوبرد و له‌ئێستاشدا به‌شێوه‌یه‌كی فراوا له‌و وڵاته بڵاوبوه‌ته‌وه، به‌جۆرێك ژماره‌ی توشبوان 23 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندوه.
به‌هۆی زۆری رێژه‌ی مردن و توشبوانیشه‌وه، به‌رپرسانی ته‌ندروستی هیندستان دوێنێ سێشه‌ممه بڕیاریاندا، تاوه‌كو مانگێكی دیكه هیچ ئامارێكی ژماره‌ی توشبوان بڵاونه‌كه‌نه‌وه، هۆشداریشیان له داڕوخانی ته‌واوه‌تی سیستمی ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌یاندا.